دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر مارکێتێکی گەورەیان سووتاند

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر ڕایگەیاند کە مارکێتێکی گەورە و ٢ کارگەی سەر بە ئاکەپەیان سووتاندووە.

دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگر  لە ڕاگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد کە لە ئیزمیر، ساکاریا، تەکرداغ و بورسا ژمارەیەک شوێنیان سووتاندووە و ئەوەی خستەڕوو کە لە ئەنجامدا مارکێتێکی گەورە، کۆگایەکی گەورە سووتێنراون و ٢٠ ملیۆن زیان بەر خاوەنەکەیان کەوتووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە ٢١ی ئاب لە ئیزمیرکارگەیەک سووتێنراوە.

٣٤  و ٢٤ ئاب لە ناوچەی مالکارای تەکرداغ ٥ کۆگا سووتێنراون.

٢٤ی ئاب لە ساکاریا مارکێتێک و کۆگایەکی پڕ لە خواردەمەنی و خواردنەوە سووتێنرا.

دەستپێشخەریەکە باسی ئەوەشی کرد کە بەهۆی ئەوەی کۆگایەکی گەورەی کۆمپانیایەکی ئاکەپە بووە،٢٠ ملیۆن لیرە زیاتر زیانی بەرکەوتووە.

هەمان ڕۆژ لە ناوچەی ئئینەگۆلی بورسا کارگەیەک و کۆگاکەی سووتێنراون.

ف.ق