دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر لە مانگێکدا ١٠١ شوێنی فاشیستەکانیان سوتاندووە

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا ١١ کارگە، ٤٥ ئۆتۆمبێل، ١٥ عەمبار، ٣ مارکێت و ٢ سەربازگەیان سوتاندووە.

دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگر رایانگەیاند، لە نێوان ٢٧ی تەممووز بۆ ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠دا لە ئەدیرنە تاوەکو ئیستەنبول و ئەدەنە و لە شارە تورکەکاندا دەیان چالاکیی ئاگرتێبەردانیان ئەنجامداوە.

لە راگەیاندراوی دەستپێشخەریی رۆڵەکانی ئاگردا زانیاریی ورد لەبارەى ئەو شوێنانەوە خراونەتەڕوو، کە ئاگریان تێبەردراوە و بە تەواوەتی سوتێنراون.

رۆڵەکانی ئاگر لە راگەیاندراوەکەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە، لەماوەی مانگێکدا ١١ کارگە، ٤٥ ئۆتۆمبێل، ٤ بینا، ٤ دوکان، ١٥ عەمبار، بازاڕێکی سەوزە، ٣ مارکێت و عەمبارەکانیان، ٢ کافتریا، وێستگەیەکى کارەبا، کۆمپانیایەکى کارگۆ، کۆمپانیایەکی سوتەمەنی و ٢ سەربازگەی سەر بە دەوڵەتی تورک و فاشیستەکانیان سووتاندووە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە چەندین شوێنی جیاجیادا ئەو چالاکییانەیان ئەنجامداوە و بە گشتی لە ماوەی یەک مانگدا ١٠١ شوێنی دەوڵەتی تورک و فاشیستەکانیان سوتاندوە.

ژ.ت