دەوڵەتى تورکیا لە بەرامبەر گەریلادا خۆی خزاندووەتە قولە و بورجەکان

دەوڵەتى تورکیا، کە دەیەوێت سوپاکەى بە قولە و بورج و بنکەى سەربازى بپارێزت. ئێستا دەستیکردووە بە دروستکردنى "قولەی گولـلەنەبڕ" تاوەکو جەردەوانەکانى تیادا جێگیر بکات.

دەوڵەتى تورکیا دەیەوێت بۆ پاراستنى خۆى لە بەرامبەر چلاکیى گەریلادا، بە خۆ خزاندنە ناو "قولە و بورج و بنکە سەربازییەکان"دا خۆى بپارێزێت.

رژێمى ئەنقەرە دەویەوێت بە دیواری کۆنکرێتى خۆى بپارێزێت و ئێستاش لەسەر رێگاکاندا "قولە و بورجی گولـلەنەبڕ" دروست دەکات. ئەو بورجانە ١٠ تۆنن و پێشتریش لە ناوەندى شارەکاندا بۆ پاسەوانى و چاودێریکردن و جێگیرکردنى هێزە ئەمنییەکان دروستکرابوون.

بەپێى ئیدعاکانى دەوڵەتى تورکیا، ئەو بورجانە بە ١٠ تۆن تەقەمەنی و بە هێرشى مووشەکیش تێکناشکێنرێن. ئێستا دەیانەوێت جەردەوانەکان (جاشەکان) لەو بورجانەدا جێگیر بکەن.

٣ هەفتە لەوە پیش لە ناکاو لەسەر رێگاى ئامەد – مێردین بورجی ٣ نهۆمی لە مەودای چەند کیلۆمەتری یەکتردا دانران. بە دەورووبەری بورجەکانیشدا دیواری کۆنکرێتیان داناوە.

سوپاى تورکیا بۆ ئەوەى خۆی و رژێمەکەى بپارێزێت، بە بەردەومى بنکەى سەربازى دروست دەکات. بەپێى ئامارە فەرمییەکان ٦٩ بنکەى تری سەربازى دروستکراون و کاریش لە دروستکردنى ١٢ بنکەى ترى سەربازیدا دەکرێت. هەروەها کاری تەندەرین بۆ دروستکردنى ١٤٣ بنکەى ترى سەربازى دەکرێت.

ر.م