دەوڵەتی تورک ٦ کەس لەو بەرخودێرانە زیندانیکرد کە ٤ ساڵە لە چالاکیی بەردەوامدان

لقی بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر لە ئەنقەرە ٦ کەس لەو ٧ کەسە بەرخودێرەی دەستگیرکرد، کە ماوەى ٤ ساڵە لە چالاکیی بەردەوامدان بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان و دواى دەستگیرکردنیشیان لەلایەن دادگاوە سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.

ژمارەیەک لە فەرمانبەری کەرتی گشتی لە کاتی حکومەتى باری نائاسایی دا لەلایەن دەوڵەتى ئاکەپەوە لەسەر کار دەرکرابوون و ئەو کەسانەش بۆ گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان ماوەى ٤ ساڵە بە بەردەوامی لە چالاکیدان و داوای گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان دەکەن.

ماوەى ٨ رۆژە ٧ کەس لەو بەرخودێرانە دەستگیرکراون و لەلایەن دادگای ئەنقەرەوە بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستن دا" سزای زیندانیکردن بەسەر ٦ کەسیاندا سەپێنرا.

دادگای ئەنقەرە بڕیاری زیندانیکردنی بەسەر هەر یەک لە مامۆستا ئاجون قەرەداغ، محەمەد دەرسولو، کارمەندی تەندروستی مەحمود کۆنوت، کارمەندی تۆماری باری شارستانی نازان بۆزکورد و ئالەڤە شاهین، مامۆستا ئارمانگا ئۆزباش دا سەپێنرا و هەروەها دادگا بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا بڕیاری ئازادکردنی بۆ گوڵناز بۆزکورد دەرکرد.

ژ.ت