دەگوترێت پۆستی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانی عێراق فرۆشراوە
پارێزگاری پێشوووی ئەنبار محەمەد هه‌لبووسی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هەڵبژێردرا، بەڵام ده‌گوترێت کە پۆستی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان فرۆشراوە.
پارێزگاری پێشوووی ئەنبار محەمەد هه‌لبووسی به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هەڵبژێردرا، بەڵام ده‌گوترێت کە پۆستی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان فرۆشراوە.
ئاڵۆزیی سیاسی له عێراق کە پاش هه‌ڵبژاردنی گشتیی ١٢ی ئه‌یلوول دەستی پێ کرد، گەورە دەبێت. بە بیانووی ئەوەی ساخته‌كاری و فێل لە هەڵبژاردندا کراوە، چه‌ند جارێك دەنگەکان ژمێردرانه‌وه. ئێستاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لە ڕۆژه‌ڤدایه.
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مانی عێراق رۆژی ١٥ی ئەیلوول به‌ڕێوه‌چوو. بەڵام دوای هه‌ڵبژاردنی سەرۆکایەتی په‌رله‌مان، ده‌نگۆی به‌رتیلدان بوو به ڕۆژه‌ڤ. وەزیری پێشووی به‌رگریی عێراق و کاندیدی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان خالید عوبه‌یدی کە هەڵنەبژێردرا، پاش دیاریكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند، پۆستی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان بە ٣٠ ملیۆن دۆلار كڕدراوه.
خالید عوبه‌یدی کە له‌سه‌ر لیستی نه‌سر بوو به په‌رله‌مانتاری ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی عێراق له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕایگه‌یاند، پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به ٣٠ ملیۆن دۆلار فرۆشراوه. ناوبراو ئاشكرای نه‌كرد كێ به كێی فرۆشتووه، به‌ڵام ئه‌م لێدوانه‌ی كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و قسه‌وباسی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌نێو ڕای گشتی و سیاسه‌ت و مێدیای عێراقدا.
s.m