زیندانیانى بەرخودێری مانگرتوو: کۆتایى بە چالاکییەکەمان دەهێنین

دەنیز کایا بە ناوی زیندانیانى دۆزی پەکەکە و پاژک-ەوە رایگەیاند "ئێمە کۆتایى بە چالاکییەکانى مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن دەهێنین".

لە دواى بڵاوبوونەوەى پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ مانگرتووان دەنیز کایا بە ناوی زیندانیانی دۆزی پارتی کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) و پارتی ئازادیى ژنانى کوردستان (پاژک)ەوە رایگەیاند "ئێمە کۆتایى چالاکییەکانى مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن دەهێنین".

لە زیندانەکانى باکووری کوردستان و تورکیادا ٧٠٠٠ هەزاری زیندانیى دۆزی پەکەکە و پاژک بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان ماوەى ١٦٢ رۆژە لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردا بوون. هەروەها ماوەى ٢٧ رۆژ بوو، کە ٣٠ زیندانیی پەکەکە و پاژک دەستیان بە چالاکیى رۆژووی مردن کردبوو.

 

ر.م