زیندانییه‌كی مانگرتوو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا
زیندانیی نه‌خۆش كه‌مال ئۆزه‌لمالی كه زیاتر له ٢ مانگه له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ده‌نه مانی له خواردن گرتووه، له هۆش خۆی چوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
زیندانیی نه‌خۆش كه‌مال ئۆزه‌لمالی كه زیاتر له ٢ مانگه له به‌ندیخانه‌ی ئه‌ده‌نه مانی له خواردن گرتووه، له هۆش خۆی چوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
كه‌مال ئۆزه‌لمالی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی هه‌یه كه ناتوانێت له زیندان بمێنێته‌وه، به‌ڵام له به‌ندیخانه‌ی پیتی «ف»ی كوركوچوله‌ر له ئه‌ده‌نه زیندانی كراوه.
ناوبراو له ٢٧ی ئه‌یلووله‌وه مانی له خواردن گرتووه و داوا ده‌كات ئازاد بكرێت. هاروون كایا كه به‌ندكراوی هه‌مان به‌ندیخانه‌یه ڕایگه‌یاند، كه‌مال ئۆزه‌لمالی له ڕۆژی ٧٢هه‌مینی مانگرتنه‌كه‌یدا باری ته‌ندرووستیی دژوارتر بووه و له‌هۆش خۆی چووه. به گوێره‌ی گوته‌ی كایا، ناوبراو گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئه‌ده‌نه به‌مه‌به‌ستی ته‌داوی كردن.
s.m