ساکیک: پێکەوە بەرخۆدان دەکەین و سەردەکەوین

پاڵێوراوی هەدەپە سیری ساکیک لە مانیسا وتاری بۆ گەل دا و وتی، "چیتر شک و گومان تێدا نییە. بەرخۆدان لە ناو خۆێنی ئێمەدایە. ماوەی ٣٠ ساڵە ئێمە بەرخۆدان دەکەین . ئێمە پێکەوە بەرخۆدان دەکەین و سەردەکەوین".

لە میتینگەکەی هەدەپە لە مانیسا و ئایدن بە دەیان هەزار کەس بەشدارییان تێدا کرد.

ئێوارەی دوێنێ، لە گەڕەکی فەوزی چاکماک لە ناوچەی یونوس ئەمرەی سەر بە مانیسا، میتینگێک ساز درا. بە دەیان هەزار کەس لەو میتینگەدا لەدەوری یەکتر کۆبوونەوە. پاش ناساندنی پاڵێوراوانی هەدەپە، پاڵێوراوی هەدەپە سیری ساکیک وتارێکی پێشکەش بە گەل کرد.

لە وتارەکەیدا، ساکیک سەرەتا سڵاوی دەمیرتاشی گەیاندە گەل و وتی "ئێوە گەلێکی بە هەیبەتن. ئێوە ژیانی خۆتان داوە، منداڵی خۆتان داوە، گوندی خۆتان و شاری خۆتان لەدەستداوە. بەڵام ئێوە شتێکتان کرد، هەمیشە ئاشتیتان خستە نێو ویژدانی خۆتانەوە. خوشک و برایەتیتان خستە نێو ویژدانی خۆتانەوە، ئێوە ئاشتیتان پاراست".

لەگەڵ وتنەوەی دروشمی "ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین" لەلایەن گەلەوە، ساکیک بەم شێوەیە لە وتارەکەی بەردەوام بوو "چیتر شک و گومان نیە. بەرخۆدان لە خوێنی ئێمەدایە. ماوەی ٣٠ ساڵە ئێمە بەرخۆدان بەڕێوە دەبەین. ئێمە پێکەوە بەرخۆدان دەکەین و سەردەکەوین".

ساکیک سەرنجی ڕاکێشایە سەر بەرەی نەتەوەپەرستان کە لە هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ی پووشپەر، دژ بە کوردان دروست کراوە و بانگەوازێکی بەم شێوەیە لە کوردان کرد "تەماشا بکەن، هەموو نەتەوەپەرستان دژ بە کوردان دەبنە یەک. خەون و خولیای ئەوان ئەوەیە کە هەدەپە لە پەرلەماندا شوێنی نەبێت. دەیانەوێت هەدەپە لەناو بچێت. ئێمە ئەمڕۆ لە مانیسا بە ئێوە دەڵێین: وەرن با ئێمە پێکەوە لە ٢٤ی حوزەیراندا بەرەی نەتەوەپەرستیی لەگەڵ چاوەڕوانی هەڵبژاردندا لەناو بەرین".

ئایدن

ڕێکخستنی هەدەپە لە شاری ئایدن، لە چوارچێوەی کاروخەبات بۆ هەڵبژاردن، سەردانی رۆمانانیان کرد. ڕێکخستنی هەدەپە لەگەڵ پاڵێوراوانیان بۆ پەرلەمان، لەگەرەکی ئۆرتا-ی سەر بە ناوچەی ئەفەلەر سەردانی خاوەن پیشەکان و کاسبکارانیان کرد و لە گەرەکی ئیلیجاباش-یش سەردانی چەند خێزانێکیان کرد.

ک-ش