سبه‌ینێ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له هه‌نده‌ران ده‌ستپێده‌كات
ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی باكووری كوردستان و توركیا به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و په‌رله‌مانی توركیا، سبه‌ینێ ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
ده‌نگده‌رانی ده‌ره‌وه‌ی باكووری كوردستان و توركیا به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری و په‌رله‌مانی توركیا، سبه‌ینێ ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
سبه‌ینێ ده‌نگده‌رانی هه‌نده‌ران به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا، ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان هه‌یه له تۆماری ده‌نگده‌رانی توركیا، له ٣٤ ده‌روازه‌ی سنووری، فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌ره‌كان ده‌توانن له ٧ی حوزه‌یران\١٧ی جۆزه‌ردانه‌وه ده‌نگی خۆیان بده‌ن. ده‌نگدان له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕۆژانی ئاسایی كار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له ڕۆژی ٢٤ی حوزه‌یران كاتژمێر ١٧ كۆتایی پێدێت.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری بكه‌وێته خوولی دووه‌م، ده‌نگدانی تایبه‌ت و هه‌نده‌ران له ٣٠ی حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كاته‌وه و تا ٨ی ته‌مووز كاتژمێر ١٧ به‌رده‌وام ده‌بێت.
كاتژمێر ٩ ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات
له نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ئه‌ورووپا، ده‌نگدان له ڕۆژانی نێو هه‌فته له‌نێوان كاتژمێر ٩ - ٢١ به‌ڕێوه‌ده‌چێت. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان له تۆماری ده‌نگده‌رانی توركیادا هه‌یه، له ٦٠ وه‌ڵات و ١٢٣ نوێنه‌رایه‌تی، سندووقی ده‌نگدان دانراوه.
كاته‌كانی ده‌نگدان له كۆمه‌ڵێك وه‌ڵات:
ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا و فه‌ڕه‌نسا: ٧-١٩ی حوزه‌یران (١٣ ڕۆژ)
دانمارك: ٩-١٩ی حوزه‌یران (١١ ڕۆژ)
ئوسترالیا و لوكسه‌مبۆرگ: ٩-١٧ی حوزه‌یران (٩ ڕۆژ)
نه‌رویج: ١٤-١٩ی حوزه‌یران (٦ ڕۆژ)
ئیتاڵیا: ١٥-١٧ی حوزه‌یران (٣ ڕۆژ)
به‌لجیكا، هۆڵندا و سویسرا: ١٥-١٩ی حوزه‌یران (٥ ڕۆژ)
به‌ریتانیا: ١٦-١٩ی حوزه‌یران (٤ ڕۆژ)
باكووری قوبرس، كه‌نه‌دا و بولگاریا: ١٦-١٨ی حوزه‌یران (٣ ڕۆژ)
چین، ڕووسیا، ڕۆمانیا، سعوودیه، یۆنان، لوبنان، ئیسرائیل و ئۆكراینا: ١٦-١٧ی حوزه‌یران (٢ ڕۆژ)
ئازه‌ربایجان، عێراق، ئێران، ئێرله‌ندا، ئیسپانیا، میسر، ماڵتا، ئۆزبه‌كستان، سربیا و ژاپۆن: ١٧ی حوزه‌یران (١ ڕۆژ)
s.m