سزای دیسپلین بۆ ئۆجالان بڕاوه‌ته‌وه
سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ئۆجالان بۆ ئیمڕاڵی، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی سزای دیسپلین بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بڕاوه‌ته‌وه، ڕه‌تكرایه‌وه.
سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ئۆجالان بۆ ئیمڕاڵی، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی سزای دیسپلین بۆ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان بڕاوه‌ته‌وه، ڕه‌تكرایه‌وه.
سه‌ردانی خانه‌واده‌ی ئۆجالان بۆ ئیمڕاڵی، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی سزای دیسپلین له ١٤ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له لایه‌ن ده‌زگه‌ی دیسپلینی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكاری سزای ئه‌منیی باڵای به‌ندیخانه‌ی پیتی ئێف-ی ئیمڕاڵی بڕاوه‌ته‌وه، ڕه‌تكرایه‌وه.
خوشك و براكانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له رێی پارێزه‌ر مه‌زڵووم دینچ بۆ جاری ٩٤هه‌مین داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان، به‌ڵام داواكارییه‌كه ڕه‌تكرایه‌وه.
بیانووی زیندانه‌كه گۆڕا
داواكاری گشتیی كه هه‌تا ئێستا به بیانووی «قانوونی ڕێووشوێنی ئه‌منی و سزای ژماره ٥٢٧٥ی سنوورداركردنی مافه‌كانی سزادراوان» دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالانی ڕه‌ت ده‌كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌م جاره به بیانووی بڕینه‌وه‌ی سزای دیسپلین بۆ ئۆجالان، سه‌ردانی ئیمڕاڵی ڕه‌ت كرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتی به بیانووی ئه‌وه‌ی سزای دیسپلین له ١٤ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ له لایه‌ن ده‌زگه‌ی دیسپلینی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی جێبه‌جێكاری سزای ئه‌منیی باڵای به‌ندیخانه‌ی پیتی ئێف-ی ئیمڕاڵی بڕاوه‌ته‌وه، داواكایی خانه‌واده‌ی ئۆجالانی بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان ڕه‌ت كرده‌وه.
هاوكات هه‌مان داواكاری خوشك و براكانی زیندانییانی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی؛ هامیلی یڵدرم، عومه‌ر خه‌یری و ڤه‌یسه‌ل ئاكتاش به هه‌مان بیانوو ڕه‌تكرایه‌وه.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی سزای دسیپلین چییه، هیچ زانیارییه‌ك به پارێزه‌ر و خانه‌واده‌ی ئۆجالان و گیراوه‌كانی دیكه‌ی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی نه‌درا.
٩٤ جاره داواكاریی خانه‌واده‌كان ڕه‌تده‌كرێته‌وه
داواكاری گشتیی بورسا ئه‌مه ٩٤ جاره به بیانووی جیاواز ڕێگری له سه‌ردانی خانه‌واده‌ی زیندانییانی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی ده‌كات.
s.m