سزای ٥ مانگ زیندانیكردن به‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی ده‌به‌په‌دا سه‌پێنرا
سزای ٥ مانگ زیندانیكردن به‌سه‌ر سه‌باحه‌ت توونجه‌ل هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په)دا سه‌پێنرا.
سزای ٥ مانگ زیندانیكردن به‌سه‌ر سه‌باحه‌ت توونجه‌ل هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په)دا سه‌پێنرا.
ئاكه‌په به‌رده‌وامه له دادگه‌ییكردنی سیاسه‌تمه‌دارانی كورد، چالاكیی دیموكراتیانه به «تاوان» پێناسه ده‌كات و سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنێت.
دادگه‌ی سزادانی ئاسلیه له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا، ده‌رباره‌ی سه‌باحه‌ت توونجه‌ل هاوسه‌رۆكی پارتی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان - ده‌به‌په بڕیاریدا و به‌تۆمه‌تی «پێشێلكردنی قانوونی خۆپیشاندان»، سزای ٦ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند. توونجه‌ل له ساڵی ٢٠١٢ به‌شداری كردبوو له خۆپیشاندانێك به‌مه‌به‌ستی پشتگیری له مانگرتن له خواردنی زیندانیان، به‌و هۆیه‌وه دۆسیه‌یه‌كی بۆ كرابوویه‌وه و له زیندانی پیتی ئێفی كاندرا به‌ندكرابوو.
«ئێمه ده‌نگی ئه‌وانمان گه‌یاند»
توونجه‌ل له كاتی دانیشتنی دادگه به‌كورتی قسه‌ی كرد و گوتی: خۆپیشاندانی ناوبراو، خۆپیشاندانێكی دیموكراتیانه بوو مه‌به‌ست لێی ئه‌وه‌بوو ده‌نگی مرۆڤه‌كانی ئه‌وێ بگه‌یه‌نرێته شوێنی خۆی.
سزاكه دوانه‌خرا
سه‌ره‌تا دادگه سزای ٦ مانگ زیندانیكردنی به‌سه‌ر سه‌باحه‌ت توونجه‌لدا سه‌پاند، به‌ڵام دواتر سزاكه‌ی بۆ ٥ مانگ دابه‌زاند و بڕیاریدا كه جێبه‌جێكردنی سزاكه دوانه‌خرێت.
s.m