سوید: هێرشەکانی تورکیا هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمەکە

ئان لیند وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڕەشەیەکی گەورەیە لەسەر هەرێمەکە.

ئان لیند وەزیری دەرەوەی سوید بە بۆنەری ٢ی تشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی ڕۆژئاوا بۆ چالاکیەکانی ستۆکهۆڵم پەیامێکی نارد.

لیند لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، دوای هێرشەکانی تورکیا ئەوان ڕاستەوخۆ پەیوەندیان بە بەرپرسانی تورکەوە کردووە و داوایان کردووە هێرشەکانی بووەستێنێت و لە سوری بکشێتەوە.

لیند ئاماژەی بەوەدا، داگیرکەری تورک دژی یاسا نێودەولەتیەکانە و هەڕەشەیەکی گەورەیە بۆ سەر ناوچەکە.

لیند وتی، "سوید پشتگیری لە پڕۆسەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە لە سوریا ئاشتیەکی هەمیشەیی دروست ببێت."

ف.ق