سەردانى بنەماڵەکان بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان رەتکرایەوە

بنەماڵەى ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ٣ زیندانیى تر بۆ ئەنجامدانى دیدار لەگەڵ ئۆجالان و گیراوانی تر سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد، بەڵام سەردانەکەیان بۆ دیدار رەتکرایەوە.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، مەزڵوم دینچ وەسیى ئۆجالان بۆ ئەنجامدانى دیدار لە ئیمراڵی سەردانى داواکاری گشتیى کۆمارییان لە بورسا کرد. هەروەها پۆڵات یڵدرم برای حامیلی یڵدرم، ئەمین کۆنار برای عومەر خەیری کۆنار و سەبیحە ئاسلان خوشکی وەیسی ئاکتاش-یش بۆ هەمان مەبەست سەردانى داواکارى گشتیى کۆمارییان لە بورسا کردبوو.

سەردانى بنەماڵەکان بۆ ئەنجامدانى دیدار لەگەڵ ٣ زیندانییەکەى تریش دا رەتکرایەوە.

عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش لە کاتى پرۆسەى ئاشتی و لە رۆژی ١٥ی ئاداری ٢٠١٥ / ٢٤ی رەشەمە بۆ ئەنجامدانى کاری سکرتاریەت بۆ ئۆجالان چووبوونە ئیمراڵی و حامیلی یڵدرمیش رۆژی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٥ / ٢٤ی پووشپەڕ چووە ئیمراڵی. بنەماڵەکان لە دواى تێکشکاندنى گۆشەگیری و بۆ یەکەمجار لە ٥ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ١٥ی جۆزەردان دا چوون بۆ ئیمراڵی و چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا.

ک-ش