شاندی مەسەدە لە مۆسکۆ لەگەڵ لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەى رووسیا کۆبوویەوە

شاندی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە - MSD) لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوى رووسیا کۆبوویەوە.

شاندی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە - MSD) لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا دوای ئەوەى لەگەڵ حیزبی ئیرادەی گەلی سوریا رێککەوتننامەى دانوستانی بۆ چارەسەری سیاسیی کێشەکانی سوریا واژۆ کرد، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەى رووسیا کۆبوونەوە.

شاندەکەى مەسەدە پێکهاتوون لە ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی کۆمیتەى بەڕێوەبەری مەسەدە، حیکمەت حەبیب جێگری هاوسەرۆکی مەسەدە، سەنحەریب بارسوم سەرۆکی حیزبی یەکێتیی سوریا، سیهانۆک دیبۆ نوێنەری مەسەدە لە میسر، دواى ئەوەى لەگەڵ قەدری جەمیل سەرۆکی حیزبی ئیرادەی گەلی سوریا کۆبوونەوە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنووسیی هاوبەشیان رێکخست و رایانگەیاند، رێککەوتنێکیان لەسەر چارەسەری سیاسی لە سوریا واژۆ کردووە. دوابەدوای ئەوەش شاندەکەى مەسەدە رۆیشت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەى رووسیا.

شاندەکەی مەسەدە لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەى رووسیا کۆبوویەوە و بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەریی قەیرانی سوریا، چاوپێکەوتنەکانی لیژنەى نووسینەوەى دەستووری بنەڕەتی لە جنێڤ و هاوکارییە مرۆییەکان کراوە.

ژ.ت