شه‌ڕڤانێكی یه‌به‌شه له شه‌نگال شه‌هید بوو
یه‌به‌شه ڕایگه‌یاند شه‌ڕڤانێكیان له كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی له شه‌نگال، له ئه‌نجامی ڕووداوێكدا شه‌هید بووه.
یه‌به‌شه ڕایگه‌یاند شه‌ڕڤانێكیان له كاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی له شه‌نگال، له ئه‌نجامی ڕووداوێكدا شه‌هید بووه.
یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال - یه‌به‌شه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، شه‌ڕڤانێكیان به ناوی «مه‌روان موراد قاسم» له كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی له شه‌نگال شه‌هید بووه.
ڕاگه‌یه‌ندراوی یه‌به‌شه:
هاوڕێمان مه‌روان مووراد به دڵنزمی، ڕۆحسوكی و ڕه‌فتاره‌كانی یه‌كێكه له‌و هه‌ڤاڵانه‌ی وه‌ك نموونه سه‌یر ده‌كرێن. به توڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی شۆڕشگێڕانه، به توڕه‌یی و پیداگریی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رخۆداندا به چه‌كی خۆی به‌شداری كردووه. به توڕه‌یی تۆڵه‌سێنانه‌ی خۆی له شه‌ڕدا، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی ئێش و ئازاره‌كانی گه‌له‌كه‌یان له دوژمن بكه‌نه‌وه، بێ وه‌ستان و بێ ترس هه‌میشه له لایه‌ن هاوڕێكانی ده‌وروبه‌ری خۆی بووه به سه‌رچاوه‌ی مۆڕاڵ و خۆشه‌ویستی. به ڕه‌فتاره به‌ڕه‌حم و ڕه‌نجده‌رانه‌كه‌ی خۆی، ژیانێكی تێڕوپڕی له‌دوای خۆی جێهێشتووه.
شه‌هیدبوونی هاوڕێیمان مه‌روان بۆ ئێمه له‌ده‌ستدانێكی گه‌وره و به ئازاره. وه‌ك یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هاوڕێمان مه‌روان و هه‌موو گه‌لی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. ئێمه به‌ڵێنی درێژه‌دان به ڕێبازی شه‌هید و خاوه‌نداری كردن له‌و میراته‌ی به خوێنی خۆیان بۆ ئێمه‌یان جێهێشتووه ده‌ده‌ین.
ناسنامه‌ی شه‌هید:
ناسناو: مه‌روان موراد
ناو و پاشناو: مه‌روان موراد قاسم
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: شه‌نگال - شوباتی ٢٠١٨
ش. م