شەهیدانى تێکۆشانی ئازادی لە ستۆکهۆلم و بریمن یادیان کرایەوە

ئەو شەڕڤانانەى کە لە تێکۆشانی ئازادیى کوردستاندا شەهید بوون لە ستۆکهۆلمی پایتەختى سوید و شاری بریمن-ی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە.

ستۆکهۆلم – سوید

دڵپاک ئەڤیندار فاراشین (دیلەک ئاسلان)، کە رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە زاگرۆس شەهید بوو. لەگەڵ دەلال ئامەد (هولیا ئەرۆگلو) فەرماندەى بڕیارگەى ناوەندیى یەژاستار و ١٢ هەڤاڵی کە تشرینى دووەمی ٢٠١٧ لە هەرێمى بەستا شەهیدبوو بوون، لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختى سوید یادیان کرایەوە.

سەمرا ئەرکیلی خوشکی ئەڤیندار فاراشین رایگەیاند، سەربەرزن بەوەی کە خوشکەکەیان لە پێناو ئازادیى گەلی کورد دا خۆی فیدا کردووە و شەهیدی هەموو گەلی کوردە.

 هەروەها سەمرا ئەرکیلی هەڵبەستى گەریلا فاراشین و ئەو نامانەى فاراشینى خوێندەوە، کە بۆ دایکى ناردبوونی.

 

بریمن – ئەڵمانیا

کۆمەڵەى بنەماڵەى شەهیدان و بێسەروشوێنکراوان (کۆماو - KOMAW) لە ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە شاری بریمن لە ئەڵمانیا خێر و قوربانیى بۆ شەهیدان بەخشییەوە. نوێنەرانى کۆماو و خزمی ئەو گەریلایانەى لە بریمن بەشداربوو بوون، بەشداری مەراسیمەکەیان کرد. دواى خولەکێک رێزگرتن بەرنامەى یادکردنەوەى شەهیدان دەستیپێکرد.

فاتمە ئاسلان بە ناوی کۆماو-ەو باسی لە گرنگی و بایەخی شەهیدان بۆ گەلی کورد کرد و وتى "ئەگەر ئەمڕۆ لە رۆژئاوا ژیان هەیە، ئەوە لە سایەى شەهیدانماندا بەدی هاتووە".

ئاسلان سەرنجی خستە سەر گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و وتى "ئەرک و بەرپرسیارێتیى ئێمەیە کە ئەو پیلانگێڕییە تێکبشکێنین".

هەر لەو کاتەدا لە شاری ئێسنی ئەڵمانیا ئاهەنگیى پیرۆزبایى ٤٠هەمین ساڵیادى دامەزراندنى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) بەریوەچوو.

ر.م