«عه‌له‌وی له ده‌وری هه‌ده‌په كۆده‌بنه‌وه»
عه‌له‌وییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌جۆشه‌وه له ده‌وری هه‌ده‌په كۆده‌بنه‌وه و له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا، كاری زیاتر ده‌كه‌ن.
عه‌له‌وییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه به‌جۆشه‌وه له ده‌وری هه‌ده‌په كۆده‌بنه‌وه و له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا، كاری زیاتر ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كانی عه‌له‌وییه‌كانی ئه‌ڵمانیا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان پیشاندا له به‌رانبه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كاندیدایه‌تی توورگووت ئۆكه‌ر سه‌رۆكی فه‌خریی كۆنفیدراسیۆنی یه‌كێتییه‌كانی عه‌له‌وییه‌كان له ئه‌ورووپا - AABK كه له لایه‌ن هه‌ده‌په‌وه كاندید كرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا و له لایه‌ن ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا مافی كاندیدبوونی ڕه‌ت كرایه‌وه.
مه‌حموود ئاكگول، ده‌رهێنه‌ری وه‌شانی گشتیی یۆل تی ڤی (Yol TV)، حوسه‌ین گۆگه‌ر سه‌رۆكی ناوه‌ندی كولتووری عه‌له‌وییه‌كانی هاگن، موسلوم پۆلات سه‌رۆكی ماڵی جه‌م له دۆسلدۆرف، مه‌تین ئاسلانئۆغلوو سه‌رۆكی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌له‌وییه‌كانی رێمشاید، شا حوسه‌ین ئه‌ندامی ناوه‌ندی كولتووری عه‌له‌وییه‌كانی كرێفێلد و ده‌وروبه‌ری ڕایانگه‌یاند كه مه‌حموود ئۆكه‌ر نوێنه‌ری عه‌له‌وییه‌كانی ئه‌ورووپایه.
ئاكگول: پێویسته ئێمه هه‌ده‌په له به‌ندی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنین
مه‌حموود ئاكگول، ده‌رهێنه‌ری وه‌شانی گشتیی یۆل تی ڤی (Yol TV) ده‌ستنیشانی كرد كه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مافی كاندیدبوونی توورگووت ئۆكه‌ر بڕیارێكی سیاسییه و گوتی: ئێمه جارێكی دیكه هه‌ڵوێستی ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانمان ده‌رباره‌ی عه‌له‌وییه‌كان بینی، ده‌ركه‌وت كه سازییه‌كی سه‌ر به ئاكه‌په و ئه‌ردۆغانه. وه‌ك یۆل تی ڤی ئه‌م بڕیاره ئیدانه ده‌كه‌ین. ئاكگول هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له‌پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ده‌په به‌ندی هه‌ڵبژاردنی ٢٤ی حوزه‌یران تێپه‌ڕێنێت، عه‌له‌وی به جۆشه‌وه كار ده‌كه‌ن.
گۆگه‌ر: له دوای بڕیاره‌كه پێویسته زیاتر كار بكه‌ین
حوسه‌ین گۆگه‌ر سه‌رۆكی ناوه‌ندی كولتووری عه‌له‌وییه‌كانی هاگن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه توورگووت ئۆكه‌ر به‌هۆی ئه‌وه‌ی نزیكه له بزووتنه‌وه‌ی كورد و هه‌ده‌په، هه‌وڵی دا كه كوردان و عه‌له‌وییه‌كان بگه‌یه‌نێته یه‌ك. هه‌ر وه‌ك چۆن سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشیان گرت، له‌پێناو ئه‌وه‌ی كوردان و عه‌له‌وییه‌كان پێكه‌وه كۆنه‌بنه‌وه، كاندیدبوونی به‌ڕێز توورگووت ئۆكه‌ر-یان ڕه‌ت كرده‌وه.
گۆگه‌ر ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌بێ له دوای ئه‌و بڕیاره، عه‌له‌وییه‌كان زیاتر بۆ هه‌ده‌په كار بكه‌ن.
پۆڵات: عه‌له‌وی له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په ده‌بن
موسلوم پۆڵات سه‌رۆكی ماڵی جه‌م له دۆسلدۆرف گوتی: بڕیاری دژ به توورگووت ئۆكه‌ر، بڕیارێكی هه‌ڕه‌مه‌كییه و هه‌ر وه‌ك چۆن به‌ڕێز ده‌میرتاش، یوكسه‌كداغ و په‌رله‌مانتارانی دیكه به ناحه‌قی ده‌گرن، به هه‌مان ناحه‌قی كاندیدبوونی توورگووت ئۆكه‌ر ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. عه‌له‌وییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په ده‌بن.
ئاسلانئۆغلوو: به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، ده‌بێ به‌ندی هه‌ڵبژاردن ببڕین
مه‌تین ئاسلانئۆغلوو سه‌رۆكی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌له‌وییه‌كانی رێمشاید هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه بڕیاری دژ به ئۆكه‌ر، بڕیارێكی نادیموكراتییه و گوتی: ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌خریی خۆمان توورگووت ئۆكه‌رین. دۆزی ئێمه ته‌نیا دۆزی عه‌له‌وییه‌كان نییه، دۆزی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كانی توركیایه كه نكۆڵییان لێ ده‌كرێت. ئه‌م كاره بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌ده‌په به‌ندی هه‌ڵبژاردن تێنه‌په‌ڕێنێت. به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئێمه به درووشمی خوشك و برایه‌تیی گه‌لان، ئازادی و دیموكراتی به‌نده‌كان تێده‌په‌ڕێنین.
چام: پێویسته عه‌له‌وی پشتگریی هه‌ده‌په بكه‌ن
شا حوسه‌ین چام ئه‌ندامی ناوه‌ندی كولتووری عه‌له‌وییه‌كانی كرێفێلد و ده‌وروبه‌ری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێویسته عه‌له‌وییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پشتگیریی هه‌ده‌په بكه‌ن و كار بكه‌ن له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی به‌ندی هه‌ڵبژاردن.
s.m