عەڵی کەریمی: ئامانجی تورکیا لەداگیرکردنی باشوری کوردستان ئەوەی دەستی بگات بە کەرکووک

عەلی کەریمی چاودێری سیاسی پێی وایە ئەو کوردانەی دەڵین دەوڵەتی تورک دۆستە و پەیوندی ئابوری سیاسیمان لەگەڵی هەیە لە داهاتودا ئەو دەوڵەتە یەکەم کەس ئەوان دەکاتە ئامانج و دەبێت لە ئامانجە مەتریسیدارکەی دەوڵەتی تورکیا تێبگەن.

عەلی کەریمی نوسەر و چادیری سیاسی دەربارە هێڕش داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی باشوری کوردستان و هاوکاری پارتی دێموکراتی کوردستان(پەدەکە) بۆ ئەوە ئۆپراسێۆنە داگیرکاریە  نرخاندنی گرنگی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) کرد.

لە سەرتادا عەلێ کەرێمی سرنجی ڕاکیشایە سەر ئامانجی تورکیا لە هیڕشکردنە سەر باشوری کوردستان وتی: دەوڵەتی تورکیا چەندین ساڵە بە بیانوی شەرکردن لەگەڵ پەکەکە سەروەری خاکی عێراق و باشوری کوردستان دەبەزێنیت، بەداخەوە ئەوە ڕاستیکە تاکو ئیستا دەوڵەتی تورکیا ئەوەی بۆچۆتە سەر، لە باشوری کوردستان ئەقڵیەتێکی تایفی، حیزبی و بنەماڵەی هەیە بەشێکی زۆری دەسەڵاتیش بە تایبەتی پارتی دێموکارتی کوردستان هاوکارە بۆ ئەو سیاسەتە داگیر کاریەی دەوڵەتی تورکیا.

ئەگەر تۆ بی دەنگ بێ دونیاش لەسەرت نایتە جواب

دەربارەی بێ دەنگی حوکمەتی هەرێم عێراق کەریمی وتی: حکومەتی عێراق و باشوری کوردستان لە ئاستی ئەو ‌هێڕشانە ناینە جواب ئەگەر تۆ ىی دەنگ بێت ئەوە دونیاش لەسەر تۆ نایتە جواب، حکومەتی هەرێمی کوردستان دیتوانی دەوڵەتی تورکیا بداتە دادگای نێو دەوڵەتی لەسەرئەو پێشلکاریانە کە دەیکاتە سەرخاکی باشوری کوردستان بەڵام لەبەر ئەوەی  بەشێک لە حزبە کوردیەکان بەرژەوەندی ئابوریان هەیە بۆیە  ئەوە ناکان.

 ئەو چاودیرە سیاسیە وتیشی: تورکیا جێاوازی ناکات لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و هاوڵاتیانی کوردستان بێ جێاوازی هەمووی بۆردوومان دەکات، ئامانجی ئەویش لێدانە لە کورد زەرەر پێگیاندنیەتی، هەر لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی تورکیاوە دژایەتی خۆیان بۆ گەلی کورد ڕاگیاندوە دژی هەموو دەسکەوتێکی ئەو گەلەن، هەر لەم ڕۆژانە بیناڵی یڵدرم و ئەردۆغان دەڵین:" کەرکووک شارێکی تورکیە" حاشا لە هەموو نەتەوەکانی تری ئەوشارە دەکەن تورکیا بە ‌هێچ شێوەیک دووژمنایەتی خۆێ نە شاردۆتەوە ئەگەر وا بروا بەشێكی زۆری خاکی باشوری کوردستان داگیر دەکەن هێزکی کوردیش هاوپەیمانیان دەکات.

ئامانجی تورکیا کەرکووکە

دەربارەی ئەوەی پارتی دێموکراتی کوردستان بیانوی ئەو دینەوە دڵێن "تورکیا بەبیانو پەکەکە هێڕش دەکات" عەلی کەریمی وتی: ئەوە ڕاست نیە تورکیا ئامانجی داگیر کاریە ئەگەر نا پەکەکە لە تەواوی شارەکانی باکوری کوردستا بوونی هەیە لە چیاکان چالاکی دژی دەوڵەتی تورک ئەنجام دەدەن تورکیا شەری خۆی دێنیتە باشوری کوردستان بۆ ئەوەی باشوری کوردستان داگیر بەکەن دەستیان بگات بە شاری کەرکووک بەروو بوومەکانی ئابوری کوردستان.

ئەو جۆرە پەێوندیە خیانەتە

ناوبراو باس لە پێوندی نێوان حکومەتی هەرێمو تورکیا دەکات و بە پەیوندێکی تەسلێم کار و بێ ئیرادە بەناوی دەکات ئاماژە بەوە دەکات: گەڵیک جارسەرانی حکومەتی هەرێم و پارتی دێموکراتی کوردستان دەڵین:" ئێمە پەێوەندی دراوسیتی ئابوریمان لەگەڵ تورکیا هەیە" بەڵام ئەو جۆرە پەیوندیە زۆر نادروستە ناکرێت تۆ پەیوندی ببەستی لە سەر ئەساسی کؤمەڵکوژکردنی کوردانی پارچەیەکی تری کوردستان ناکرێت پەێوندی لەسەرئەساسی داگیر کاری باشوری کوردستان بێت ئەو جۆرە پەیوندیانە خیانتە، ئەگەر پەیوندش هەبێت دەبێت پەێوندیكی هاوسەنگ بێت، نەک پەیوندیكی بێ ئیرادە تەسلیم کار لەسەر کوشتنی براکانی خۆت بێت.

تورکیا یەکەم دەوڵەت دژی ڕیفراندۆم وەستایەوە

ئەوە چادیرە سیاسیە دژایەتی دەوڵەتی تورکیا بۆ ڕیفراندۆم بە بیرخستەوە ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەتی تورکیا لەسەردەمی ڕیفراندۆم زۆر باش ڕووی ڕاستەقینەی خۆی پێشانی  باشوری کوردستاندا، ئەگەر بارزانی یان هەر کەسێکی تر بێ ئەگەر دۆستی تورکێآش بێت هەر کارێک بکەن لە دەرەوەی بەرژەوندی ئەقڵیتی ئەوان بێت ئەوە دژایەتی خۆیان ڕادەگەینن، ئێمە بێنیمان دەوڵەتی تورکیا یەکەم دەوڵەت بوو کە دژایەتی خۆی بۆ  ڕیفراندۆم ڕاگیاند وە سنورەکانی لەسەر باشوری کوردستان داخست، هەموو پەیوندیکی سیاسی و ئابوری سەربازیان کردە پێشیل کرد  هێچ حسابێکیان بۆێ نەکرد.

هاوار دەکەم لە ئامانجی تورکیا تێ بگەن

لە کاتیدا کەریمی عەلی کەریمی دەلێت: هەر دووینێ پێربوو لە کاتی سوێند خواردنی نێچیرڤان بارزانی دەوڵەتی تورکیا گەورەترین بێ ڕێزیان بە کەسایەتی مەسعود بارزانی کرد، تورکیا یەک دانە وەزیری پرو پوچی ڕیزی خوارەوە ناردبوو بۆ سوێند خواردنەکە وە ڕیگایان نەدا لە مەراسیمەکە سرودی ئەی ڕەقیب لێ بدرێت وە گەورەترین بێ ڕیزیان بە سەرانی پارتی بە تایبەتی بە مەسعود بارزانی کرد، ئەوە نیشانەیە دەبی پارتی و بارزانیەکان لەوە تێبگەن کە تورک دۆست نیە لە داهاتو لە پێش هەموو کەسیکەوە  تورکەکان  لە تۆپی سەری سەرانی پارتی دەدەن، من(داد و بێداد دەکەم ) دەبی باشوری کوردستان لەوە ئامانجە داگیرکاری و مەترسیەی دەوڵەتی تورکیا تی بگەن.

ک-ش