به گوێره‌ی ڕاپۆرتی SaferGlobes كه ڕێكخراوێكی ڕامانی لایه‌نگری ئاشتییه، فینله‌ندا له‌نێوان ساڵانی ٢٠٠٢-٢٠١٦ دوو قات زیاتر چه‌كی فرۆشتووه. فینله‌ندا ساڵی ٢٠٠٣ به به‌های ٤٩ ملیۆن یۆرۆ چه‌كی فرۆشتووه. ساڵی ٢٠١٦ قات به قات زیادی كردووه و به به‌های ١٣٣ ملیۆن یۆرۆ چه‌كی فرۆشتووه.
ئه‌وه‌ی كه SaferGlobes ده‌خاته نێو گومانه‌وه ئه‌وه‌یه، فینله‌ندا چه‌ك به دیكتاتۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه شه‌ڕ تیایدا به‌رده‌وامه، ده‌فرۆشێت. ساڵی ٢٠١٣ ته‌نیا ١%ی چه‌كی فینله‌ندا به وه‌ڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین فرۆشراوه، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه ساڵی ٢٠١٦ بووه به ٦٣%.
وه‌ڵاتانی سه‌ره‌كیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه فینله‌ندا چه‌كیان پێده‌فرۆشێت بریتین له؛ توركیا، عه‌ره‌بستانی سعوودیه، قه‌ته‌ر و میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب. له‌و وه‌ڵاتانه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كرێت و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییان تێدا ده‌كرێت.
كارسازێكی فینله‌ندی بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی كۆمپانیای پاتریا بفرۆشێت كه كۆمپانیایه‌كی ده‌وڵه‌ته، له ئۆگه‌ندا بوو، هه‌ر له‌وێش مرد. مردنی ئه‌و كارسازه بووه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه له سیاسه‌ته‌كانی فینله‌ندا ده‌رباره‌ی فرۆشتنی چه‌ك بكرێت.
ڕێكخراوه ئاشتیخوازه‌كان ناڕازین
ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیڤیل و ئاشتیخواز ڕه‌خنه له حكوومه‌تی فینله‌ندا ده‌گرن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ك به‌و وه‌ڵاتانه ده‌فرۆشێت كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆریانه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و مافه‌كانی مرۆڤیان تێدا پێشێل ده‌كرێت. داوا ده‌كه‌ن كه چه‌ك به‌و وه‌ڵاتانه نه‌فرۆشرێت.
كۆمپانیای پاتریا ساڵی ڕابردوو ٤٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی به میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب فرۆشت. كۆمپانیای ساكۆ ئاب (Sako AB)یش چه‌كی نیشانه‌شكێنی به توركیا میرنشینه‌یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب فرۆشت.
فرۆشتنی چه‌كی نیشانه‌شكێنی پێویسته له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه په‌سه‌ند بكرێت. بۆیه وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕێگه‌ی دا كه چه‌ك به هه‌ردوو وه‌ڵات بفرۆشرێت. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی لێكه‌وته‌وه. ڕێكخراوه ئاشتیخوازه‌كان به‌بیریانخسته‌وه كه ڕیسك هه‌یه سه‌ربازانی تورك چه‌ك له دژی كوردان و میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی عه‌ره‌ب له یه‌مه‌ن به‌كاربێنن. هه‌ر بۆیه داوا ده‌كه‌ن هیچی دیكه چه‌ك به‌و وه‌ڵاتانه نه‌فرۆشرێت.
فینله‌ندا ساڵی ٢٠١٢ داوای ئۆزبه‌كستان و توركمانستانی بۆ كڕینی چه‌ك په‌سه‌ند نه‌كرد، به‌ڵام ساڵی ٢٠١٥ ڕازی بوو كه چه‌ك به توركمانستان بفرۆشێت.
ئه‌و چه‌كانه‌ی به توركیا ده‌فرۆشرێن له دژی كوردان به‌كارده‌هێنرێن
وه‌زاره‌تی به‌رگریی فینله‌ندا له ساڵی ٢٠١٧دا، ٢٥٦ داوای بۆ فرۆشتنی چه‌ك په‌سه‌ند كردووه. وه‌ڵاتانی سه‌ره‌كی كه بۆ كڕینی چه‌ك داواكارییه‌كه‌یان له لایه‌ن فینله‌ندا په‌سه‌ندكراوه بریتین له: سوێد، پۆڵۆنیا و توركیا. فینله‌دا زیاتر هێله‌كی پۆڵا، كڵاوی زرێپۆش و ئامێری ته‌كنیكی به توركیا ده‌فرۆشێت. كاتێك ڕێژه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی كه ده‌فرۆشرێن له سه‌رووی ١ ملیۆن یۆرۆ بێت، پێویسته حكوومه‌ت ڕه‌زامه‌ندی ده‌رببڕێت.
ئه‌وه‌ی زۆرترین جار سه‌ری حكوومه‌ت ده‌ئێشێنێت، فڕۆشتنی چه‌كه به توركیا. مارسی ئه‌مساڵ له كاتی هێرشه‌كانی داگیركردنی عه‌فرین یه‌كێتیی چه‌پی فینله‌ندا ده‌ستنیشانی كردبوو كه توركیا چه‌ك له دژی كوردان به‌كاردێنێت و داوای له حكوومه‌ت كردبوو كه هیچی دیكه چه‌ك به توركیا نه‌فرۆشێت.
یه‌كێتیی چه‌پ كه ١٢ په‌رله‌مانتاری له په‌رله‌مان هه‌یه، حكوومه‌تی تۆمه‌تبار كردبوو كه به پشتگیریكردنی چه‌ك بۆ توركیا، قانوونه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان و مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كات.
له ڕاپۆرتی SaferGlobes هاتووه، فینله‌ندا ساڵی ٢٠١٦ به به‌های ١٢ ملیۆن یۆرۆ چه‌كی به توركیا فرۆشتووه.
فرۆشتنی چه‌ك ئاڵۆزی هه‌رێمه‌كه‌ی قورس‌تر كرد
ڕێكخراوه‌ئاشتیخوازه‌كان؛ كۆمیته‌ی سه‌ده‌كان و فیدراسیۆنی ئاشتی لێدوانێكی هاوبه‌شیان دا و ده‌ستنیشانیان كرد كه فرۆشتنی چه‌ك به وه‌ڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین مرۆڤ ده‌خاته نێو شۆك. له لێدوانه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرا: فرۆشتنی چه‌ك به وه‌ڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئاڵۆزییه‌كانی هه‌رێمه‌كه زیاتر ده‌كات. بۆ وه‌ڵاتێك كه خۆی به پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ داده‌نێت، زیادكردنی فرۆشتنی چه‌ك چاره‌سه‌رییه‌كی ڕاست نییه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئه‌نستیتوی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاشتی له ستۆكهۆڵم (SIPRI)، فینله‌ندا له ڕیزبه‌ندی ٢٣ی ئه‌و وه‌ڵاتانه دایه كه زۆرترین چه‌ك ده‌فرۆشن.
s.m