له‌ ئه‌ده‌نه‌ نه‌ژادپه‌رستانی تورك هێرشیان كرده‌ سه‌ر نووسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په‌

له‌ ناوچه‌ی یوره‌گیری سه‌ر به‌ شاری ئه‌ده‌نه‌ گرووپێكی نه‌ژادپه‌رستی تورك هێرشیان كرده‌ سه‌ر نووسینگه‌یه‌كی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په‌. هێرشكاران ئاڵاكانی هه‌ده‌په‌یان داگرتن و فڕێیاندان.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ لێدوانه‌كانی هه‌ده‌په‌ی كرده‌ ئامانج و داوای له‌ ڕێكخستنه‌كانی كرد به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار بكه‌ن بۆ سه‌رنه‌كه‌وتنی هه‌ده‌په‌، هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌ده‌په‌ زیاتر بوون.

گرووپێكی نه‌ژداپه‌رستی تورك ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی یوره‌گیری ئه‌ده‌نه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر نووسینگه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ده‌په‌ له‌ گه‌ڕه‌كی یاماچ. نه‌ژادپه‌رسته‌كان ئاڵاكانی هه‌ده‌په‌یان داگرتن و فڕێیاندان.

s.m