به‌بۆنه‌ی ساڵیادی ڕزگاربوون له فاشیزمی مۆسۆلۆنی له ئیتاڵیا، له سه‌رانسه‌ری وه‌ڵات خۆپیشاندان و چالاكی به‌ڕێوه‌چوون. له شاری پارما خۆپیشاندانێكی گه‌وره ساز كرا و ڕێكخستنه‌كانی كوردانیش به‌شدارییان تێدا كرد.
له چالاكییه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ی دژبه فاشیزم بڵاوكرانه‌وه. ئیدانه‌ی فاشیزمی ئه‌ردۆغان و داعش كرا. كوردستانییانی به‌شداربوو سڵاویان ئاراسته‌ی به‌رخۆدانی مانگرتوانی دژبه گۆشه‌گیری كرد.
تۆرینۆ
له شاری تۆرینۆ-ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست چالاكییه‌ك به‌ڕێوه‌چوو. لایه‌نگرانی ئاشتی له دوای پۆسته‌ری «شه‌ڕ بوه‌ستێنن» ده‌ستیان به ڕێپێوان كرد. ئه‌وانه‌ی ئاگری شه‌ڕ خۆش ده‌كه‌ن و پشتیوانی له شه‌ڕ ده‌كه‌ن شه‌رمه‌زار كران. له چالاكییه‌كه‌دا ئاڵاكانی په‌كه‌كه هه‌ڵدران. هه‌روه‌ها یادی شه‌ڕڤانانی ئیتاڵی جیۆڤانی فرانسیسكۆ ئاسپێرتی (هیوا بۆسكۆ) و لۆرێنسۆ ئۆرسێتی (تێكۆشه‌ر پڵنگ) كرایه‌وه كه له ڕیزه‌كانی یه‌په‌گه له تێكۆشینی دژبه داعش له ڕۆژاڤا شه‌هیدبووبوون.
s.m