لە ئیسلینگن هێرشی سەر شەنگال شەرمەزارکرا

هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەدژی شەنگال لە شاری ئیسلینگنی ئەڵمانیا بە چالاکیەک شەرمەزارکرا.

پێکهاتەکانی MLPD و NCKD لە ئیسلینگن کۆبوونەوە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا و شەنگالیان شەرمەزار کرد.

لە چالاکیەکەدا بڵاوکراوە لەبارەی هێرشی داگیرگەری دەوڵەتی تورک لەدژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خوێندرانەوە و بڵاوکرانەوە.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'دەستیان لە ڕۆژئاوا بکشێننەوە'. 'ئازادی ژنانی شەنگال ئازادی مرۆڤایەتیە'، 'لە هەموو جیهان ژنان کەدژی داعش یەکبگرن' و ئاڵاکانی یەپەگە و یەپەژە بەرزکرانەوە.

لە لایەکی ترەوە بێوەستان دروشمی 'بژی سەرۆک ئاپۆ'، 'تیرۆریست ئەردۆغان لە ڕۆژئاوا گۆڕت ونکە'، 'بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا' و  Hoch die Internationale Solidarite وترانەوە.

ف.ق