لە ئەدەنە ١٦ کەس دەستگیرکران

پێش ساڵیادی پیلانگێڕیى نێونەتەوەیى ١٥ی شوبات پۆلیس لە ئەدەنە هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ١٦ کەسى دەستگیرکرد.

پۆلیس سەربەیانیى ئەمڕۆ لە ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر ٣٨ ماڵ. پۆلیسەکان لە چوارچێوەى بڕیاری لێکۆڵینەوەى داواکارى گشتیى کۆماریى تورکیا لە ئەدەنە هەڵیانکوتایە سەر ئەو ماڵانە.

پۆلیسەکان دەرگای ماڵەکانیان شکاند و بە زۆر چوونە ناو ماڵەکان.

لەو هەڵکوتان و ئۆپەراسیۆنەى پۆلیسی تورکدا ١٦ کەس دەستگیرکران.

ر.م