لەدژی وەقفی ئاکەپە لە ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجامدرا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ئارین میرکان و شەهید هەڵمەت ڕایانگەیاند، ئەوان لە ئەستەنبوڵ لەدژی وەقفی دواکەوتووی دەسەڵاتی ئاکەپە چالاکیان ئەنجامداوە.

یەکینەکانی تۆڵە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ٢١ی ئاب لە هابیبلەری ئەستەنبوڵ لەدژی وەقفێک کە پشتگیری مادی دەداتە ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە و بۆ ئاکەپە کادری فاشیست پەروەردە دەکات، چالاکی ئەنجامدرا. بە بۆمبی دەستی لە کارەبا و قولەی پاسەوانی وەقفەکەدرا.

چالاکیەکەمان لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدراوە. تا گۆشەگیری هەڵنەگیرێت و ئەشکەنجەی سەر زیندانیان کۆتایی پینەیەت چالاکیەکانمان لەدژی فاشیستەکان بەردەوام دەبێت."

ف.ق