لە ئەفریقای باشوور لە دژی دەستدرێژی و کۆمەڵکوژی چالاکی بەڕێوەچوو

لە ئەفریقای باشوور ساڵانە سەدان ژن دەبنە قوربانی. ژنان لە دژی توندوتیژی بە دروشمی 'ئیدی بەسە' ڕژانە ناو گۆڕەپانەکان.

لە کۆماری ئەفریقای باشوور کە لە جیهان زیاترین توندوتیژی و دەستدرێژی و کۆمەڵکوژیی دژی ژنانی تێدا دەکرێت، لەدژی توندوتیژی چالاکی بەڕێوەچوو. لە ژۆهانسبۆرگی پایتەخت تەنها لە مانگی ئابدا ٣٠ ژن کوژراون، بەو هۆیەوە سەدان ژن گردبوونەوە و دروشمەکانی 'ئیدی بەسە'، 'نا، نایە' و 'خۆت بتوانە، تۆ ئاژەڵ نیت' بە دەنگی بەرز وترانەوە.

چالاکوانان بانگەوازیان بۆ سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور کریل ڕامافۆسا و ئۆتۆریتەرانی بەرپرسان کرد، هەوڵەکانیان لەدژی توندوتیژی بخەنەگەڕ.

داوای زیندانیکردنی 'تاهەتایی' کرد

رامافۆسا لەبارەی چالاکییەکانی ژنان و داواکارییەکانیان وتی، لەسەر کوشتنی ژنان و تاوانی جێندەری سزای قورس دادەنێن و بەردەوام بوو: "سزاکان دەگۆڕێن بۆ ئەو پیاوانەی کە دەکوژن و دەستدرێژی دەکەن، دەبێت هەتا مردن لە زینداندا بمێننەوە. یاساکە بە شێوەیەک دەبێت بواری ئازادی کاتی نادات، دەسترێژیکەر یانیش بکوژ هەتا مردن لە گرتووخانەکاندا دەمێنێتەوە".

لە ئەفریقای باشوور لەنێوان ١ی نیسانی ٢٠١٨/١٢ی نەورۆز و ٣٠ی ئازاری ٢٠١٩/١٠ی نەورۆز دا، ٢١ هەزار و ٢٢٢ کەس کوژراون. لە هەمان کاتدا سەدان ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. تەنها لە مانگی ئابدا ٣٠ ژن کوژراون.

لە هەمان کاتدا هەزاران تاوانی دەستدرێژی ڕوویانداوە. لەوانە ٤١ هەزار و ٥٨٣ حاڵەت تۆمار کراون، بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو ٤% ڕێژی بەرز بووەتەوە.

ژ.ت