کوردستانیان لە باسەل لەدژی داگیرکەری و گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدرا

بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری بۆسەر باشووری کوردستان و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری باسەلی سویسرا چالاکی ئەنجامدرا

لەسەر بانگەوازی و پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێر و تەڤگەری ژنانی گەنجی تێکۆشەرمیتینگێک لە دی – وۆڵت لە پارکی باهنۆپلاتز ئەنجامدرا. چالاکوانان پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ئاڵای پەکەکە و یەپەگە و یەپەژەیان بەرز کردەوە.

عەلی شیمشەک هاوسەرۆکی جەدەکەی ئەوروپا و سیاسەتمەداری کورد بورهان کارادەنیز لە چالاکیەکەدا قسەیان کرد. لە قسەکانیاندا داوای یەکریزیان کرد لە بەرانبەر هێرشە داگیرکەریەکان لە چوار پارچەی کوردستان و ئاماژەیان بە گۆشگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد کە ٢١ ساڵە بەردەوامە.

لە قسەکانیاندا هەروەها تەئکید لەوەکرایەوە کە ئازادی گەلان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هێڵی ئۆجالان دەبێت و باسی ئەوەکرا کە ئازادی ئۆجالان، ئازادی گەلانە.

ف.ق