لە تۆرۆنتو گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ و قڕکردنی ژنان ئیدانە کرا

کوردانی نیشتەجێی شاری تۆرۆنتوی کەنەدا لە چالاکیەکدا گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هاوکات توندوتیژی و قڕکردنی ژنانیان ئیدانە کرد.

لە شاری تۆرۆنتوی کەنەدا بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئاشتی (١ی ئەیلول)، ئەنجومەنی گەلی کورد بە سازکردنی چالاکیەک گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و قڕکردن و توندوتیژی دژ بەر ژنانیان، ئیدانە کرا.

کوردستانیان و دوستانیان سەرەتا لە سەر رێگای دونداس-یونگی گرد بوونەوە و تیشکیان خستە سەر ئەوەی دەوڵەتی تورک دەیەوێت رەوایەتی بدات بە دەستدرێژی و لاقەکردن، دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەش پارێزەرانی داد و یەکسانی بە مردن سزا دەدەن. نمونەی موسا ئۆرهان سەربازە لاقەیەکەرەی سوپای تورکیش وەکو نمونە هێنرایەوە کە دەسەڵات دەیپارێزێت و لە جیاتی سزادان، ئازاد کرا.

لە لیدوانێکیشدا کە لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەلی کورد بڵاو کرایەوە، بانگەوازیەک ئاڕاستەی رێکخراوی رێگریکردن لە ئەشکەنجە کرا کە لەبەرامبەر سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری توندکراوی ئیمرالی ئەرکەکانی جێبەجێ بکات.

هاوکات لە لێدوانەکەدا تیشک خرایە سەر هاوکاریەکانی وڵاتی کەنەدا بۆ دروستکردنی فڕۆکە بێفڕۆکەوان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە و داوا لە کەنەدا کرا کە نەبێتە هاوکاری شەڕ و کۆمەڵکوژیی تورکیا.

ز.ش