لە دویسبورگ بە بۆنەی یەکی ئەیلول چالاکیەک بەڕێوە چوو

لە شاری دویسبورگی ئەلمانیا سەندیکا و رێکخراوە ئاشتیخوازەکان و پارتە سیاسیەکان لە دژی چەک و سیاسەتی شەڕ، لە رۆژی جیهان ئاشتی-یەکی ئەیلولدا رژانە سەر شەقام.

لە چالاکیەکەدا چەندین پەیام پێشەکەش کران و لە پەیامی کۆمیتەی ئامادەکاری چالاکیەکەدا تیشک خرایە سەر ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ خەرجیەکانی پاراستنی گەردوون، لە ١.٨ تریلیۆن دۆلارەوە بۆ ١.٩٢ تریلیۆن دۆلار.

زۆزان تۆلهلدان لەسەر ناوی ناوەندی NCKD قسەی کرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی دەبێت شەڕ و هێرشە داگیرکەریەکانی ئاکەپە-مەهەپە ئیدانە بکرێن و جەختیشی کردەوە کە کلیلی ئازادی لای عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردە.

بەشداربووانی چالاکیەکە، کاردانەوەیان پیشانی هەوڵی هێزەکانی پۆلیسدا کە رێگریان کرد لە بەرزکردنەوە وێنەکانی عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد.

ز.ش