لە دۆڵەتووی سەردەشت پاسدارانی ئێران ۲ کۆڵبەریان بریندار کرد

لە دۆڵەتویی سەرسنوری نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سپای پاسدارانی ئێران گوللەبارانی کۆڵبەرانیان کردووە و بەهۆیەوە ۲ کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.


بە گوێرەی زانیاری بەدەستخراو، لە نزیکی گوندی دۆڵەتووی سەر بە شاری سەردەشتی پارێزگای ئورمیەی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان، ژمارەیەک کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە هێرش کراوەتە سەریان.

انرا، پاسدارەکان بەنیازی کوشتنیان دەستڕێژی گوللەیان لە کۆڵبەرەکان کردووە و بەو هۆیەشەوە ۲ کۆڵبەر کە تەمەنیان ۲٥ و ۱٥ ساڵانە بریندار بوون.

ڕاگەیەندرا، برینی ۲ کۆڵبەرەکە زۆر سەختە و بۆ چارەسەری گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری قەڵادزێی باشوری کوردستان.

هـ.هـ