لە رۆما سیاسەتى دەوڵەتى تورک و ئەوروپییەکان بەرامبەر بە پەنابەران ئیدانە کرا

لە شاری رۆمای پایتەختى ئیتالیا رێکخراو و دەستە چەپەکان و کوردان سیاسەتى رژێمى تورک و ئەوروپا بەرامبەر بە پەنابەران ئیدانەکرد.

چالاکییەکە دوێنێ ئێوارە بەڕێوەچوو و دەستە چەپەکان و کوردان بەشدارییان تیادا کرد و سیاسەتى رژێمى تورک، کە پەنابەرانى گواستوەتەوە بۆ سەر سنوور و سیاسەتى یەکێتیى ئەوروپاش بەرامبەر بە پەنابەران ئیدانە کران.

رەمەزان گیونەش بە ناوی کۆمیتەى کوردەوە وتەیەکى پێشکەشکرد و و تی، دەوڵەتى تورکی فاشیست بە شەڕ و داگیرکەری کورد لەسەر حاڵ و ماڵی خۆی دەردەکات، ئەو رژێمە ئێستا بۆ جارێکیتر گەلانى دیکە وەک کەرەستەیەکى هەڕەشە و گوشار بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتە قێزەوەنەکانى خۆی بەکاردەهێنێت.

گیونەش ناڕەزایەتیشی بەرامبەر بە هێزە نێونەتەوەییەکان نیشاندا، کە چەندین ساڵە بەرامبەر بە کۆمەڵکوژی و داگیرکەرییى رژێمى ئەردۆغان بێدەنگن و هاوکاریی دەکەن لە ئەنجامدانى تاوانەکانیدا.

ژ.ت