لە زوریخ بە هەزاران کەس لەدژی لوتکەی داڤوس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

چالاکیەکانی لەدژی لوتکەی ئابوری داڤوس کە لە ٢١ی ئەم مانگەدا لە شاری داڤوسی سویسرا دەستیپێکرد، بەردەوامە. بە هەزاران کەد لە زوریخ لەدژی لوتکەی داڤوس کۆبوونەوە و دروشمی 'نا بۆ لوتکەی داڤوس'یان وتەوە.

٥٠مین لوتکەی ئابوری جیهان (داڤوس) لە ٢١ی کانونی دووەمدا ئەنجامدرا و تا ٢٤ مانگ بەردەوام دەبێت. ٢٨٠٠ کەس لە ٩٠ وڵاتی جیهان کە لە سیاسەتمەدار، کارساز، نوێنەرانی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتی و مەدەنەیان و زانیارەکان پێک دێن.

لە لایەکی ترەوە بە هەزاران کەس لەسەر بانگەوازی ڕێکخستنەکانی ژینگەی و دژە فاشیست لە سویسرا کۆبوونەوە و لەدژی لوتکەی داڤوس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. چالاکوانانی بزوتنەوەی گەنجانی شۆرشگێریش بەشداریان لە چالاکیەکاندا کرد. لە چالاکیەکاندا لە هەندێک ناوچە لەنیوان پۆلیسی سویسرا و خۆپیشاندەران دا ئاڵۆزی دروست بوو.

لە جالاکیەکەدا گەنجان پانکاری 'رۆژئاو بپارێزەیان' بەرز کردەوە. هەروەها چالاکوانانی ژینگەش بەشداریان کرد  و خۆپیشاندان کاتژمیر ١٨:٠٠ لە هیلڤاتپلازی زوریچ دەستیپێکرد. لەدژی قەیرانی کەشوهەوا و کاپیتالیزم دروشم وترانەوە و بانگەوازی بۆ پشتگیری ڕۆژئاوا کرا.

لە چالاکیەکەدا بە هۆی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورک شەرمەزارکران.

دوای خۆپیشاندانەکە و چالاکیەکان، کاتژمێر ١٩:٣٠ کۆتایی بە خۆپیشاندانە هێنرا.

ف.ق