لە ساربروکین لەدژی 'قەدەغەی پەکەکە' کەمپینێک ڕاگەیەنرا

لە شاری ساربروکینی ئەڵمانیا ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەدژی 'قەدەغەی پەکەکە' دەستیان بە کەمپینێک کرد.

ڕێکخراوی ئاکتۆین دریت ویڵت سار و ڕێکخراوی پەنابەرانی سارلاند کە لە شاری ساربروکینی کار دەکەن بە بۆنەی هەفتەی مافی مرۆڤ کەمپینێکیان دەستپێکرد.

ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ڕایگەیاند، بە قەدەغەی سەر پەکەکە مافی گەلی کورد لە ئەڵمانیا پێشێل دەکرێت. ڕێکخراوەکان هەموو هەفتەیەک بۆچوونی ژمارەیەک کورد وەردەگرن و قسەیان لەگەڵ دەکەن و ناڕەزایی بەرامبەر قەدەغەی پەکەکە دەردەبڕن.

ئارتهور بیلالسکی  ئەندامی (سی دی یو) کە بەشداری لە کەمپینەکەدا کرد و لە هەمانکاتدا لە کلێسەی کاتۆلیک کار دەکات وتی، "قەدەغەی پەکەکە قبوڵناکرێت و پێویستە بو زودترین کات قەدەغە لەسەر پەکەکە هەڵبگیرێت."

ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لە کەمپینەکەدا بکەن

فەرترود سەلزەر یەکێک لە بەرێوەبەرانی کەمپینەکە ڕایگەیاند، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری لە کەمپینەکەدا بکەن دەتوانن، وێنە و بۆچوونەکانیان بۆ ناونیشانی ([email protected]) بنێرن.

ف.ق