لە ستراسبۆرگی فەرەنسا چالاکی بۆ ئازادیی ئۆجالان رێکخرا

چالاکوانانی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە گۆڕەپانی کلیبەری شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا پۆستەرێکی  ١٠٠ مەتریی ئۆجالانیان هەڵکرد و گۆشەگیرییان ئیدانە کرد.

لە شاری ستراسبۆگری فەرەنسا بە رێکخستنی چالاکییەک گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا.

لە چوارچێوەى هەڵمەتی 'پێکەوە راپەڕین' لە گۆڕەپانی پاڵاس کیلبەر لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا لە چالاکییەک رێکخرا. لە چالاکییەدا پۆستەرێکی ١٠٠ مەتریی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد هەڵکرا، کە لەسەری نووسرابوو 'ئازادی بۆ ئۆجالان'.

چالاکییەکە لەلایەن گەنجانی ئینتەرناسیۆنالیستەوە پشتیوانیی لێکرا و گروپێکیش لە فاشیستەکان هەوڵیاندا کاری تێکدەرانە لە دژی ئەو چالاکییە ئەنجام بدەن، بەڵام رێگرییان لێکرا.

لە وتانەدا کە لە چالاکییەکەدا پێشکەشکران، سەرنج خرایە سەر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و راگەیاندرا، پێویستە لە رووی فیزیکیەوە ئازاد بکرێت و دەشبێت چالاکیی خوڵقکارانەتر ئەنجامبدرێن و بە بەهێزی درێژەیان پێبدرێت.

چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'فاشیست ئەردۆغان' بە زمانەکانی کوردی و فەرەنسی کۆتایی پێهات.

ژ.ت