لە ستۆکهۆڵم دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان لە ستۆکهۆڵم شەرمەزارکرا.
هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر باشووری کوردستان لە ستۆکهۆڵم شەرمەزارکرا.
کوردستانیان ئەمڕۆ لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی سوید، ئەنجومەنی ژنانی ئامارا و ڕێکخستنەکانی باشووری کوردستان لە گۆرەپانی نۆرا بانتۆرگەتی ئەستەنبوڵ کۆبوونەوە و کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
لە پەیامەکاندا کە لە لایەن ڕێکخستنەکانەوە بڵاوکرانەوە ئاماژە بەوەکرا کە دەوڵەتی تورک هەموو یاسا نێودەوڵەتیەکان و پێوانەکانی یاسایی پێشێل دەکات و هێرشی کردووەتە سەر حەفتانین و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ڕێکخستنەکان کە داگیرکەری تورکیان شەرمەزار کرد، داوایان کرد دەوڵەتی تورک سەربازەکانی لە کوردستان بکێشێتەوە.
هەروەها پەیامێک لەسەر ناوی کەجەدەکە – باشوور ڕاگەیەنرا و ئاماژە بە داگیرکردنی کوردستان لە لایەن تورکیا، عێراق، ئێران و سوریا کرا و باسی ئەوەکرا کە " ئێمە دەمانەوێت لەگەڵ گەلانی تردا لە دۆخێکی مافەکانی مرۆڤ و ئاشتی و دیموکراسیدا بژین.
هوشداری بۆ حکومەتی باشوور
داوا لە سوید و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرا کە بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەوڵ بدرێت. داوا لە بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان کرا کە هاوکاری دەوڵەتی تورک نەکەن.
ئەحمەد شێخمووس هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانیش وتی، دەوڵەتی تورک بە چەکی پێشکەوتوو و بە پشتگیری ناتۆ لەدژی باشووری کوردستان دەستی بە هێرشی قڕکردن کردووە.
دوای خوێندنەوەی پەیامەکان بە دروشمی 'بژی بەرخۆدانی حەفتانین، دەستی خوێناوی خۆتان بکشێننەوە، سوپای تورک کوردستان بەجێ بهێڵە، فاشیست و بکوژ ئەردۆغان' وترانەوە و چالاکوانان تا گۆڕەپانی سەرگەلستۆرگ ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
ف.ق