لە سویسرا لە دژی نەژادپەرەستی و گۆڕینی کەش و هەوا چالاکی رێکدەخرێت

١٢ رێکخراو و ٥ حیزبی کوردستان و تورکیا لە ٥ی ئەیلول لە کانتۆنی لوزەرن لە دژی زیادکردنی شەپۆلی نەژادپەرەستی لە ئەوروپا و لە دژی زیانە گەردوونییەکانی تێکدانی ژینگە چالاکی رێکدەخەن.

ئادریان موهوئیم بە ناوی رێکخەری ریسۆلتەوە وتی "لە ٥ی ئەیلول دا دەڕژێینە سەر شەقامەکان، چونکە کۆمەڵگەکەمان پێویستیی بە دەستپێکێکی نوێ هەیە".

وتیشی، بە میتینگیش گرنگیی یەکگرتنی کۆمەڵگە نیشان دەدەن.

چالاکییەکە لە ٥ی ئەیلول لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە باهنۆفپلاتز لوسەرن دەستپێدەکات و دواتریش لە شاری کۆن و نوێ رێپێوان رێکدەخرێت.

فیدراسیۆنی سەندیکای لوسەرن، ژوسۆ، ئێس پی ئۆ، حیزبی سەوزەکان، ریسۆلت، کۆمەڵەی هونەری و رۆشنبیریی کورد، لوسەرن ئین ترانسیتیۆ، پیسکۆلۆجیست فۆر فیوچیر، سۆلینەتز، چالاکیی ژنان و چالاکیی کەش و هەوا پشتیوانی لەو خۆپیشاندانە دەکەن.

ژ.ت