لە سیدنی چالاکی: ئاشتی لەگەڵ رێبەری گەلی کورد دێت

کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری سیدنی بە بۆنەی یەکی ئەیلول-رۆژی حیهانی ئاشتی چالاکیەکیان سازکرد و تێیدا گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان، ئیدانە کرد.

کوردستانیان و دۆستانیان لە شاری سیدنیی ئوستورالیا، بە بۆنەی یەکی ئەیلول رۆژی جیهانی ئاشتی، بە پێشەنگایەتی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیمۆکرات چالاکیەکیان ساز کرد. لەو چالاکیەدا داوای ئازادی بۆ عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کردا و چەند پەیامێکیش بڵاو کرانەوە.

لە چالاکیەکەدا هاوکات بێدەنگی دەوڵەتان و هێزە نێودەوڵەتیەکان لە بەرامبەر هێرشەکان دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا، هەروەها گۆشەگیری توندکراوی ئیمرالیش شەرمەزار کرا و جەختیش کرایەوە کە عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئیرادەی میلیۆنان کەسە.

پیتەر بویلە لەسەر ناوی کۆمیتەی پشتیوانیی سیدنی بۆ رۆژئاوای کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و وتی:"ماندێلا بۆ گەلی ئەفریقا چی بێت، ئۆجالانیش بۆ گەلی کورد هەمان شتە. بۆ ئاشتی و دیمۆکراسی دەبێت رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت."

چالاکیەکە بە خوێندنەوەی چەند هەڵبەستێکی منداڵان کە بۆ ئۆجالان نووسرابوون، کۆتایی پێهات.

ز.ش