لە شارەكانی هامبۆرگ و كاسێل و گیەسێن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕسوا کرا

كوردستانیان و لایەنگرەكانیان ل شارەكانی هامبورگ و كەسێل و گیەسێنی ئەڵمانیا ڕژانە سەر شەقامەكان و هێرشە داگیركەری و كۆمەڵكوژیەكانی دەوڵەتی توركی داگیرکەریان شەرمەزار كرد.

هامبورگ

لە شاری هامبورگی ئەڵمانیا هێرش و داگیركەریەكانی دەوڵەتی تورك بە ڕێپێوانێك كە دەیان هەزار كەس تیایدا بەشدار بوون، شەرمەزار كران. ئەم ڕێپێوانە لە ناوچەی ستەرنچانسەوە دەستی پێكرد و تا بەردەم ئەنجوومەنی ناوچەی هامبورگ بەردەوام بوو.

بەڕێوەبەرانی پارتی چەپ و SPD و پەرلەمانتارانی پارتی سەوز و كورد و ئەڵمانی و سوریانی و چەندین چالاكوانی تر بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد و هێرشەكانی دەوڵەتی توركی داگیرکەریان بە شێوەیەكی توند شەرمەزار كرد.

كاسێل

كوردستانیانی شاری كاسێلی ئەڵمانیا و دۆست و لایەنگرانیان، بە مەبەستی شەرمەزاركردنی كردەوەكانی دەوڵەتی توركی داگیرکەر، بەردەوام لەسەر شەقامەكانن. خۆپێشاندانی شەرمەزاركردنی دەوڵەتی توركی كە لە لایەن لقی گەنجانی پارتی چەپەوە ڕێك خرابوو، لە شاری سچین دیمان پلازەوە دەستی پێكرد.

لەم ڕێپێوانەدا كە زیاتر لە دوو هەزار كەس بەشدار بوون، رێكخستن و رێكخراوەكانی MLPD و گەنجانی كرێكاری ئەڵمانیی سۆسیالیست و هەلۆكانی گەنجانی سەر بە سۆسیالیستەكان و لقی گەنجانی SPD و گروپی ئەلتەرناتیفی سۆسیالیست و ڕێكخراوی فۆرمی ئاشتی پشتیوانیان كرد.

گیەسین

لە شاری گیەسینی ئەڵمانیا و دەوروبەریشی كوردستانی و دۆستانی گەلی كورد كۆمەڵكوژی دەوڵەتی توركیان كە چەكی كیمیاوی لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا بەكار هێنابوو، بە توندی شەرمەزا كرد.

جەماوەرێكی زۆر كە لە مەیدانی بەرلینەر پلاتز كۆ ببوونەوە دروشمی (بكوژی منداڵان ئەردۆغان) و (ئەڵمانیا پشتگیری رۆژئاوا دەكات و تورک دەیكوژێت) و (كۆمەڵكوژی رۆژئاوا بوەستێنن) و (پشتگیری نێودەوڵەتی گەورە بكەن) بەرز كرانەوە. ئەم خۆپێشاندانە تا ئێوارە بەردەوام بوو.

ف.ق