لە هانۆڤەری ئەڵمانیا گۆشەگیری ئیدانەکرا

کوردستانیان ودۆستەکانیان لەبەردەم پەرلمانی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بەچالاکییەک گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالانیان ئیدانەکرد و داوایان لە ئەورووپا کرد بەئەرکی خۆیان ڕابن.

لەدژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەبەردەم پارلمانی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا چالاکییەک بەڕێوەچوو. چالاکوانان تیشیکیان خستەسەر چالاکی مانگرتن لەخواردن و ڕۆژوویی مردنی دژبەگۆشەگیری ئۆجالان.

لەچالاکییەکەدا داوا لە حکومەتی ئەڵمانیا و سی پی تی کرا کە

ئەرکەکانی خۆیان بەجێگە بێنن.

چالاکوانان ئەوەیان خستەڕووە، ئەگەرهەرحاڵەتێکی خراپ ڕوو بدات ئەوا وڵاتانی ڕۆژئاوایی لێی بەرپرسیارن.

لەچالاکییەکەدا دەربارەی چالاکی مانگرتن لەخواردن و ڕۆژوویی مردن دژبەگۆشەگیری، نووسراوە بڵاوکرایەوە.

ک-ش