لە وڵاتی قبرس ٧هەمین ساڵیادی شۆرشی ١٩ی تەمووز پیرۆزکرا

لە ٧هەمین ساڵیادی شۆرشی ١٩ی تەمووزی ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری لێماسۆلێ-ی قبرس مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

کوردستانیان ودۆستەکانیان لە ناوەندی چاندی کوردی تەفێلۆسێ-ی شاری لێماسۆلێ-ی قبرس لەدەوری یەک کۆبوونەوە و ساڵیادی شۆرشی ڕۆژئاوایان پیرۆزکرد.

یاسین تاربوش نوێنەری پەیەدە لە قبرس لە دەسپێکی مەراسیمەکەدا قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە شۆڕشی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک ئەستێرەیەکی پرشنگدارە و بەردەوامە. تاربوش دەستنیشانیکرد کە دەوڵەتی تورکیای فاشیست بە دڵنیاییەوە تێکدەشکێت.

دوای وتارەکان پەیامی هاوسەرۆکی گشتیی پەیەدە عایشەحەسۆ بڵاوکرایەوە.

دواتر گروپی چاندی تەوفێلۆس چەند بڕگەیەکی هونەرییان پێشکەش کرد.

ئەندامانی ناوەندی چاندی کوردی تەوفێلۆس ئیسماعیل ئیکەر، هونەرمەند سالح وبەنەڤش ڕۆژ هونەری خۆیان پێشکەش کرد.

مەراسیمەکە بە دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ و بێ سەرۆک ژیان نابێت کۆتایی پێهات.

ک-ش