لە پێنج شاری تورکیا ٦ کۆگا و ٥ ئۆتۆمبیل سووتێنران
دەستپێشخەر رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ٣٠ ئابەوە تا ١ی ئەیلول لە پێنج شاری تورکیا، ٦ کۆگا و ٥ ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە.
دەستپێشخەر رۆڵەکانی ئاگر رایگەیاند، یەکینەکانیان لە ٣٠ ئابەوە تا ١ی ئەیلول لە پێنج شاری تورکیا، ٦ کۆگا و ٥ ئۆتۆمبیلیان سووتاندووە.
دەستپێشخەری رۆڵەکانی ئاگر لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە کۆجاعەلی، ئیمزمیر، بورسا، بالیکەسەر و چۆرلو زنجیرە چالاکیەکیان لە دژی موڵکو و ماڵی ئەندامانی ئاکەپە ئەنجامداوە.
بە پێی راگەیێنراوەکە لە ٣٠ی ئابدا لە ناوچەی گەبزەی شاری کۆجاعەلی ٦ کۆگای فرۆشتنی پارچەکانی ئۆتۆمبیل و ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری ئەو کۆگایانە سووتێنران.
هەمان رۆژ لە شاری ئیزمیریش ئۆتۆمبیلێکی ئەندامانی ئاکەپە، لە ئینەگولی شاری بورسا ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر و لە ئەدرەمیتی شاری بالیکەسیریش ئۆتۆمبیلێک سووتێنران.
لە بەرواری ١ی ئەیلولیشدا، لە شاری چورلو ئۆتۆمبیلی ئەندامێکی ئاکەپە سووتێنرا.
ز.ش