لە ڤییەنا ئێشکگرتنى "ئازادی بۆ ئۆجالان" دەستیپێکرد

ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە - NCDK) بۆ ئازادیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ڤییەناى پایتەختى نەمسا دەستی بە ئێشکگرتن کرد.

ئێشکگرتنی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لەلایەن ناوەندی دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە -NCDK) لە شاری ڤییەنای نەمسا رێکدەخرێت و چاوەڕێ دەکرێت بۆ ماوەى ٢ مانگ بەردەوام بێت. بۆ ئەوەش کۆمسیۆنى نەجەدەکەنە هەموو رۆژانى شەممە و یەکشەممە لە کاتژمێر ١٤:٠٠ بۆ ١٧:٠٠ لە بەردەم بینای کارڵ پلاتز ئۆپێرای ڤییەنادا کۆدەبنەوە و چالاکییەکە ئەنجام دەدەن.

هەفتەى یەکەمی ئێشکگرتنی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لەلایەن بزووتنەوەى ژنانى ئاڤێستاوە بەڕێوەدەچێت. لە چالاکییەکەدا وێنەکانى ئۆجالان و پۆستەرێک، کە لەسەر نووسراوە "ئازادی بۆ ئۆجالان  پێگە بۆ کوردستان" هەڵکران و راگەیاندراو بەسەر ئامادەبوان و هاووڵاتییانی سنووری چالاکییەکەدا بڵاوکرایەوە. چالاکییەکەش تاوەکو هەفتەى کۆتایى مانگی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.

سیستمی ئیمرالی قورستر و چڕترکراوەتەوە

عوسمان یڵدرم بە ناوی نەجەدەکەوە رایگەیاند، ماوەى ٢٠ ساڵە پیلانگێڕێى نێودەوڵەتى لە سیستمى ئیمراڵی دا بەشێوەى قورس و چڕ بەڕێوەدەچێت.

یڵدرم داواى لە کوردستانیانى ئەوروپا کرد "پێویستە ئێمە بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیرکردنى رێبەرەکەمان بڕژێنە سەر شەقامەکان و بۆ خاوەنداریکردن لە رێبەرەکەمان تێبکۆشین و تێکۆشانەکەشمان فراوانتر و گەشتر بکەین".

داواشیکرد رۆژی شەممە بەشداری بکەن لە کۆبوونەوەیەکى جەماوەری لە بەردەم کڵێسەى دۆم لە ستیفان پلاتز لە ڤییەنا.

ئێشکگرتنى "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە هەفتەى داهاتوودا لەلایەن بزووتنەوەى گەنجانەوە بەڕێوەدەچێت.

ر.م