لە کارتاڵی ئیستەنبول ئۆتۆمبێلی ئەندامێکى باڵای ئاکەپە سوتێنرا

لە ناوچەى کارتاڵی ئیستەنبول ئۆتۆمبێلی ئەندامێکى باڵای ئاکەپە ئاگری تێبەردرا.

یەکەى تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز رایگەیاند، رۆژی ٢٧ی شوبات لە گەڕەکی یالی لە ناوچەى کارتاڵی ئیستەنبول ئۆتۆمبێلی ئەندامی ئەنجوومەنى کارتاڵ لە حیزبی ئاکەپە ئاگری تێبەردرا و سوتێنرا.

یەکەى تۆڵەى شەهید ساکینە جانسز راگەیاندراوێکى بڵاوکردووەتەوە و لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە "لە دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ، ئێمە لە هەموو ئیستەنبول دا دەبین بە ئاگر و وەڵام دەدەینەوە".

یەکەى تۆڵەی شەهید ساکینە جانسز ئەوەشی راگەیاندووە "رایدەگەیەنین لە دژی گۆشەگیریی قورس لە ئیمراڵی دەستمان بە قۆناغی چالاکییەکان کردووە".

ژ.ت