لە کیئەل دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

لە شاری کیئەلی ئەڵمانیا، هێرشی قڕکردن و داگیرکاری دەوڵەتی تورک لە کوردستان شەرمەزارکرا.

چالاکی کوردستانیان لە شاری کیئەلی ئەڵمانیا کە بە ئامانجی شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هەموو چوارشەمەیەک بەردەوامە، ئەمڕۆش ئەنجامدرا.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی کوردی و ئەڵمانی و ئاڵاکانی یەپەگە، یەپەژە و قەسەدە بەرزکرانەوە و چالاکیەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.

لە چالاکیەکەدا هێرشی دەوڵەتی تورک لە کوردستان شەرمەزارکرا.

هەروەها پشتگیری بۆ جەنگی حەفتانین پیشاندرا و ڕاگەیەنرا کە پێویستە پەدەکە دەست لە هەڵوێستەکەی هەڵبگرێت.

لە قسەکردنەکاندا ئاماژە بەوەکرا کە لە کوردستان و تورکیا دەوڵەتی تورک سیاسەتێکی قێزەون لەبەرانبەر ژنان بەڕێوە دەبات.

چالاکوانان باسی ئەوەیان کرد کە دەوڵەت دەستدرێژکاران دەپارێزێت و ئەوەخرایەڕوو،"حکومەت ئیفلاسی کردووە، ئێستا لە بەرانبەرمان عەقڵیەتێکی تەجاوزکار هەیە."

لە چالاکیەکەدا دروشمی 'بکوژ ئەردۆغان، بژی بەرخۆدانی حەفتانین، بژی سەرۆک ئاپۆ' وترانەوە.

ف.ق