لە کەنارەکانی دوورگەی هەرکە یەختێکی پەنابەران ژێرئاو کەوت

لە کەنارەکانی دوورگەی هەرکەی سەر بە وڵاتی یونان، یەختێکی پەنابەران کە نزیکەی ٨٠ پەنابەری تێدا بووە، نقوم بوو.

بە پێ ئاژانسە هەواڵیەکانی یونان، لە کەنارەکانی دوورگەی هەرکە کە دەکەوێتە رۆژئاوای دوورگەی رودوس یەختێک کە نزیکەی ٨٠ پەنابەری تێدا بووە، تێک شکاوە و نقوم بووە.

بەرێوەبەرایەتی بەندەری دوورگەی بۆدۆس رایگەیاند، تیمەکانی فریاکەوتنیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە بۆ رزگارکردنی پەنارەکان. ئەوەش راگەیێنراوە کە بارودۆخی کەشوهەوا لەبارە بۆ گەڕان و رزگارکردنی پەنابەران.

ز.ش