'لەدژی شەڕ بەرخۆدان ژیانە'

پەرلەمانتارانی هەدەپە ویستیان ڕاگەیاندراوێک بخوێننەوە، بەڵام لە لایەن سەدان پۆلیسەوە گەمارۆ دران. پۆلیس کە بەزەبری دارخەڵکی لەوان دوور دەخستەوە، لە پۆلیسەکانیان دا.

پۆلیس ڕێگری کرد لە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوی هەدەپە بۆ ڕۆژئاوا. پۆلیس پەرلەمانتارانی هەدەپەیان گەمارۆ دا و نەیانهێشت خەڵک نزیکیان ببێتەوە. هاوکات ڕێگەیان نەدا ڕۆژنامەوانانیش وێنە بگرن و ڕووماڵی بکەن.

رێکخستنی هەدەپە-ی ئامەد ویستی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا لەبەردەمی پلازی ئازج-ی ئامەد ڕاگەیاندراوێک بخوێنێتەوە، بەڵام پۆلیس خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوەکەی بە بیانووی "بڕیاری پارێزگاربۆ قەدەغەکردنی چالاکی" ئاستەنگ کرد و نەیهێشت چالاکییەکە بەڕێوە بچێت. پۆلیس بڵاوەی بە جەماوەری ئامادەبوو کرد و ڕۆژنامەنووسانیشی لە شوێنە گەمارۆدراوەکە دوور خستەوە. نەیهێشت ڕۆژنامەوانان چالاکییەکە ڕووماڵ بکەن.

سەدان پۆلیس و دەیان ئۆتۆمبیلی زرێپۆش ئەو ناوەیان گەمارۆ دابوو بە بەربەست و قەڵغانەوە گەمارۆی پەرلەمانتار فەلەکناس ئۆجا، سالحە ئایدەنیز، دێرسم داغ، سەمرا گوزەل و موسا فارسۆگولەر و بەڕێوەبەرانی هەدەپ و دەبەپەیان دا.

لەنێوان پەرلەمانتار و پۆلیسدا وتوێژ کرا. پەرلەمانتاری هەدەپە سالحە ئایدەنیز وتی: "ئێوە زۆردارن، بەڵام باش بزانن ئەو زۆردارییە کۆتایی ئێوەیە. ئێوە بەچاوی خۆتان داگیرکاریی دەبینن؟ ناتوانن بەرگەی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیش بگرن. لە ڕۆژئاوا منداڵ دەمرن."

فەلەکناس ئۆجاش وتی: "هیچ کات لەم وڵاتە گەمارۆیەکی وەها نەبینراوە. ڕێگە نادەن لەدژی داگیرکەریی سەر ڕۆژئاوا ئێمە دەنگی خۆشمان بەرز بکەینەوە. لە ڕۆژئاوا لەدژی شەڕ بەرخۆدان ژیانە."

پۆلیس بە مەرجی ئەوەی لێدوان نەدەن، گەمارۆکەیان لابرد. دوای گەمارۆی پۆلیس پەرلەمانتارەکان لە شوێنەکە ڕۆیشتن.