لەدژی پەرلەمانتارانی هەدەپە و جەهەپە ٥٥ دۆسیەی نوێ ڕەوانەی پەرلەمان کران

لەدژی ٢٨ پەرلەمانتاری جەهەپە و مەهەپە ٥٥ دۆسیەی تر ئامادەکران و بۆ پەرلەمانی تورکیا ڕەوانەکران.

لەدژی ٢٨ پەرلەمانتاری جەهەپە و مەهەپە کە پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپەش لەناویاندایە ٥٥ دۆسیەی تر ئامادەکران و بۆ پەرلەمانی تورکیا ڕەوانەکران.

ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی دۆسیە لەدژیان ئامادەکراوە بۆ ئەوەی مافی پارێزبەندیان لێوەرگیرێتەوە بەم شێوەیەیە: ٢ دۆسیە پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، ٨ دۆسیە سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و پەرلەمانتاری وان، یەک دۆسیە ساروخان ئۆلوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە، یەک دۆسیە ئەبرو گونەر وتەبێکی هەدەپە، یەک دۆسیە ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، ٦ دۆسیە سالیحە ئایدەنیز هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، ٤ دۆسیە لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە، ٤ دۆسیە بەدران ئوزتورک، ٢ دۆسیە ئیمام تاشچیئەر، یەک دۆسیە زولەیخا گولوم، یەک دۆسیە نەجدەت ئیپەکیوز، یەک دۆسیە هودا کایا، ٣ دۆسیە ڕەمزیە تۆسۆن، یەک دۆسیە عەلیجان ئونلو، یەک دۆسیە عومەر ئۆجالان، یەک دۆسیە موراد ساریساچ،  یەک دۆسیە عایشە سوروجو، یەک دۆسیە مەنسور ئیشیک، یەک دۆسیە شەڤین جۆشکون، ٢ دۆسیە سەمرا گوزەل، ٣ دۆسیە گوڵستان کلچ کۆچییغیت، یەک دۆسیە موئەزەز ئۆرهان، یەک دۆسیە موسا فارسئۆغوللاری.

لەبارەی ئەنگین ئوزکۆچ سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپەش بە بیانۆی 'سووکایەتی بە ئەردۆغان کردووە' ٣ دۆسیە ئامادەکراون. لەبارەی ئوزگور ئوزەل پەرلەمانتاری جەهەپەش دۆسیەیەک و لەبارەی سەیید تۆرون دۆسیەیەک و لەبارەی ئولاش کاراسوو دۆسیەیەک و لەبارەی عەبدوللیەتیف شەنەریش دۆسیەیەک ئامادەکراوە.

ف.ق