لەستراسبوورگ چالاکی مانگرتن لەخواردن بەردەوامە

لەشاری ستراسبوورگی فەرانسا مانگرتن لەخواردنی بێسنوورلە دژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان لەڕۆژی ٥٥هەمین-ی خۆیدا بەردەوامە.

لەستراسبوورگ-ی فەرانسا، چالاکی مانگرتن لەخواردن لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان لەڕۆژی ٥٥هەمین-ی خۆیدایە و بەردەوامە.

ئیکێ چارەسەری پزیشکی قەبوول نەکرد وگەڕایەوە شوێنی چالاکییەکە

چیا ئیکی ڕۆژنامەوان وچالاکی سیاسی، دوینێ بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا. ئێکی ڕێگەی نەدا چارەسەری پزیشکیی بۆبکرێت وگەڕایەوە شوێنی چالاکییەکە.

دکتۆرفەخرەدین گوڵشەن دەربارەی دۆخی تەندروستی ئیکی زانیاری بڵاوکردەوە و وتی، دۆخی تەندروستی ئیکی زۆرخراپە و دەمارەکانی ناومێشکی تووشی ئیلتهاب بوونە. هاوکات زەختی ناوبراو لەدابەزیندایە وئەمە مەترسییەکی جیدییە.

سەردان کردنی چالاکوانان بەردەوامە

لەهەموو شاروناوەندەکانی ئەورووپاوە بە بەردەوامی سەردانی مانگرتواان دەکرێت. گروپێک لەمەجلیسی گەلی کورد-ی مارسەی سەدانی چالاکوانانی مانگرتوویان کرد. لەسەرناوی گروپەکە سووزان ئایدەمیروتەبێژی مەجلیسی گەل-ی مارسەی قسەی کرد و وتی، " کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری بەواتای کۆتایی هاتنی شەڕە لەدژی گەلی کورد. چالاکی مانگرتن لەخواردن بەپیشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن جارێکی ترگرینگی پێشەنگئ ژنی دەرخست. دەبێت خاوەنداریەتی لە چالاکییەکە بکرێت."

'ئێمە بەڕۆحی کوبانییەوە خاوەنداریەتی لێبکەین'

فەیزیی ئیردامێرجێ هاوسەرۆکی کەجەدەی فەرانسا لەسەردانی خۆیدا بۆلای مانگرتووان وتی، " مانگرتن لەخواردن هەتاکودەڕوات بەرفراوانتردەبێت. چالاکییەکان بەپێشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن بۆ کاتی ڕێوەبەری خۆسەرلەجەزیر، نسێبین وسوور، وەک ڕخنەگرتنێکە لەخۆ. بۆئەوەی کە مانگرتنەکە بگەێتە ئامانج دەبێت گەل خاوەنداریەتی بکات. ئێمە بەڕۆحی کوبانییەوە خاوەنداریەتی لێ دەکەین."

چالاکی مانگرتن لەخواردن لە ناونیشانی ( 273 Avenue de Colmar 67100)-ی ستراسبوورگ بەردەوامە.

ک-ش