موسا ئورهان ئەو سەربازەی دەستدرێژی کردە سەر ژنێک، ئازاد کرا

موسا ئورهان ئەو سەربازەی سوپای فاشیستی تورک کە لە شاری ئێلح دەستدرێژی کردە سەر ژنێکی کوردی ١٨ ساڵان، دوای ئەوەی لەسەر داوای خانەوادەی ژنەکە، دەستگیر کرا، بە بڕیاری دادگا ئازاد کرا.

لە شاری ئێلحی باکوری کوردستان موسا ئورهان سەبازە فاشیستەکەی سوپای تورک دەستدرێژی کردبووە سەر ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵان بە ناوی (ئی.ئە) و دوای ئەو رووداوەش ئەو ژنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. لەسەر ئەم رووداوە خانەوادەی ژنەکە داوایان لەسەر سەربازە ناوبراوەکە تۆمار کرد و لە ١٩ی ئابدا دەستگیر کرابوو.

سەربازە تاوانبارەکە، دوای ئەوەی بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوو، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سێرتەوە دەستگیر کرا.

بە پێی زانیاریەکان بڕیار درابوو یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی ئەو لاقەکەرە، لە ١٦ تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لە یەکەمی دادگای سزا قوڕسەکانی شاری سێرت بەڕێوە بچێت و دەبوایا ناوبراو تا بەرواری یەکلاییکردنەوەی سزاکەی راگیرابا، بەڵام دادگای رژێمی تورک دوای دەستگیرکردنی، ئازادی کرد.

ز.ش