مەسەدە و پارتی ئیرادەی گەلی سوریا رێککەوتننامەی دانوستانیان لە مۆسکۆ واژۆ کرد

شاندی مەسەدە لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا لەگەڵ پارتی ئیرادەی گەل لەسەر چارەسەریی سیاسی لە سوریا رێککەوتننامەى دانوستانیان واژۆ کرد.

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی دەستەى بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە - MSD) و قەدری جەمیل سەرۆکی حیزبی ئیرادەی گەل لە شاری مۆسکۆی پایتەختی رووسیا کۆبوونەوەیەکى هاوبەشی رۆژنامەوانییان رێکخست و رایانگەیاند، لەسەر چارەسەریی سیاسی لە سوریا رێککەوتننامەیەکیان واژۆ کردووە.

قەدری جەمیل رایگەیاند، رێککەوتنەکە لەگەڵ مەسەدە بۆ چارەسەری سوریا نمونەیی و مۆدێلێکى گرنگە.

ئیلهام ئەحمەدیش وتی "هیودارین هەموو لایەنەکان لە سوریا لە بریی چارەسەریی سەربازی قورسایی بخەنە سەر چارەسەریی سیاسی. دەبێت ئیدی کۆتایی بە ناتەبایی و نارێککەوتنی و شەڕ بهێنرێت و ئەوانەى ئاوارە و کۆچبەر بوون بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی پیشووی خۆیان".

ژ.ت