هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په: ئه‌ردۆغان ته‌نیا گه‌ره‌نتی ٢ ده‌نگی هه‌یه
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له میتینگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری كۆجائه‌لیی توركیا ڕایگه‌یاند: هه‌ده‌په به ١٨٠ په‌رله‌مانتاره‌وه ده‌چێته په‌رله‌مان.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له میتینگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له شاری كۆجائه‌لیی توركیا ڕایگه‌یاند: هه‌ده‌په به ١٨٠ په‌رله‌مانتاره‌وه ده‌چێته په‌رله‌مان.
هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یرانی توركیا به‌رده‌وامه. ئه‌مڕۆش له شاری كۆجائه‌لیی توركیا میتینگی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌به‌شداری هه‌زاران كه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
«وه‌زیر و سه‌رۆك وه‌زیر هه‌میشه درۆ ده‌كه‌ن»
له میتینگه‌كه‌دا سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌هۆی تاوانه‌كه‌ی پرسووس ئه‌وان به‌خه‌مگینی جه‌ژنه‌كه‌یان به‌ڕێكردووه.
«ئه‌گه‌رچی هه‌موو شتێك ڕوونه و هه‌موو گه‌لی پرسووس شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌كه‌یه، كه‌چی سه‌رۆك وه‌زیر و وه‌زیره‌كان درۆ ده‌كه‌ن. ڕووداوه‌كه‌ی پرسووس ئاژاوه‌گێڕییه. به‌ر له ٣ ڕۆژ دێن ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر دوكانداران، دواتر به چه‌ته‌ی چه‌كدار دیسان ده‌چنه‌وه ئه‌وێ و ٣ كه‌سی ئێمه تێرۆر ده‌كه‌ن. له نه‌خۆشخانه له‌به‌رچاوی پۆلیس ٣ هه‌ڤاڵی برینداری ئێمه ده‌كوژن. بكوژه‌كان كامێراكانیان شكاندووه، تۆماره‌كانیان ون كردووه و ڕاپۆرتی پزیشكی ده‌شارنه‌وه. دادوه‌ران له بری ئه‌وه‌ی بكه‌رانی ئه‌م رووداوه ده‌ستگیربكه‌ن، ١٩ هه‌ڤاڵی ئێمه‌یان ده‌ستگیركردووه. پێویسته هه‌موو كه‌س خاوه‌نداره‌تی له هه‌ڤاڵه‌كانمان بكات له پرسووس.»
ته‌مه‌للی گوتیشی: بانگ له سه‌رۆكی هه‌موو پارته‌كان و سه‌رۆك وه‌زیر ده‌كه‌م. ئێستا هاوسه‌رۆكی لقی كۆجائه‌لیی هه‌ده‌په له نه‌خۆشخانه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر به سه‌ربه‌ستی ده‌سووڕێنه‌وه.
«له ٢٤ی حوزه‌یراندا ئێوه هه‌ڵده‌وه‌شێن»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به وتاره‌كانی ئه‌ردۆغان كرد و ڕایگه‌یاند: «جارێك له‌م لایه ده‌نواڕێت و جارێك له لایه‌كه‌ی دیكه. ٦ پرۆمپته‌ریان بۆ داناوه. ناتوانن سه‌یری چاوی خه‌ڵك بكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئێوه باسی ڕاستی بكه‌ن، ده‌بێ سه‌یری چاوی خه‌ڵك بكه‌ن.»
ته‌مه‌للی گوتی: له ٢٤ی حوزه‌یراندا زۆر شت ده‌گۆڕێت. ده‌یانه‌وێت هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ندی هه‌ڵبژاردندا بهێڵنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په له‌ژێر به‌ند بمێنێته‌وه، ٨٠ كورسی بۆ ئاكه‌په ده‌چێت. ئێمه ئه‌م به‌نده هه‌ڵده‌وه‌شێنین. كاتێك ئه‌و به‌نده هه‌ڵده‌وه‌شێت، كێشه‌ی ئه‌ردۆغانیش چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
«ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تۆی كردووه‌ته كاندید، ده‌وڵه‌ت باخچه‌لییه»
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په گوتی: «ده‌ڵێت بۆچی ده‌میرتاشتان كاندید كرد، كه‌سێكی دیكه‌تان نه‌دۆزیه‌وه. گوایه ئێمه زۆر بێ چاره‌ین، بۆیه ده‌میرتاشمان كاندید كردووه. ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌س گفتوگۆمان كرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كان قسه‌مان كرد و ده‌میرتاشمان وه‌ك كاندیدی توركیا ده‌ستنیشان كرد. تۆ له‌گه‌ڵ كێ قسه‌ت كرد؟ كێ تۆی كرده كاندید؟ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تۆی كرده كاندید، ئه‌و ده‌وڵه‌ته نییه كه ئێمه ده‌یزانین، به‌ڵكو ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی تۆی كاندید كرد. ئه‌و تۆی كرده كاندید و تۆش ئه‌وت له كێشه‌ی به‌ندی هه‌ڵبژاردن ڕزگار كرد. شانۆگه‌رییه‌كی ٢ كه‌سییه. شانۆگه‌ریی گورگه. له ئامه‌د ده‌بنه كورد و له ئه‌نقه‌ره‌ش ده‌بنه گورگ. ئێستا كاتی تێكدانی ئه‌و شانۆگه‌رییه‌یه. تاكه كوردێكیش نییه ده‌نگ به ئێوه بدات.»
ته‌مه‌للی داوای له گه‌لی تورك و گه‌لانی دیكه كرد كه باش ئه‌ردۆغان بناسن، گوتیشی: «كه‌وتوونه‌ته دۆخێك كه كه‌س ده‌نگیان پێنادات. ته‌نیا گه‌ره‌نتی ٢ ده‌نگی هه‌یه. یه‌كێكیان ده‌نگی خۆیه‌تی و ئه‌وی دیكه‌ش ده‌نگی ده‌وڵه‌ت به‌گه.»
«ده‌ڵێت باری نائاسایی هه‌ڵده‌گرم، به‌ڵام هه‌ڵیناگرێت»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په باسی له باری نائاسایی كرد له توركیا كه ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندووه و و گوتی: ماوه‌ی ٢ ساڵه باری نائاسایی به‌ڕێوه‌ده‌بات. ده‌یان هه‌زار كه‌سیان له كار دوورخسته‌وه. له كۆجائه‌لی ئۆنوور هه‌مزه‌ئۆغلوو كه له‌پێناو خه‌ڵك كاری ده‌كرد، له كار دوورخرایه‌وه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوتی «نا بۆ شه‌ڕ» ده‌ستگیركرا. ئێستا ده‌ڵێت باری نائاسایی هه‌ڵده‌گرم، هه‌ڵیگره مه‌گه‌ر كه‌س ڕێگه‌ی لێ گرتووی؟ هه‌ڵیناگرێت، چونكه به باری نائاسایی خۆی له‌سه‌رپێ ڕاده‌گرێت.
«ئێمه گوتمان هه‌فتانه ٧ ڕۆژ بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر كار ده‌كه‌ین و كردمان. ئێستا ته‌نیا ٧ ڕۆژ ماوه. له‌م ٧ ڕۆژه‌دا هه‌موومان ده‌بینه شایه‌تحاڵ. له ٢٤ی حوزه‌یراندا خاوه‌نداره‌تی له ده‌نگ و سندووقه‌كان ده‌كه‌ین. ئێمه ده‌ست له سندووقه‌كان هه‌ڵناگرین.»
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌زای ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له هه‌نده‌ران به‌رده‌وامه و به ده‌نگه‌كانی هه‌نده‌رانه‌وه هه‌ده‌په له شاره‌كانی كۆجائه‌لی، مانیسا، ئایدن و ئه‌نتاڵیا نوێنه‌ر ده‌نێرێته په‌رله‌مان. گوتیشی نه‌ك ته‌نیا ٨٠ په‌رله‌مانتار، به‌ڵكو هه‌ده‌په ١٨٠ په‌رله‌مانتار ده‌نێرێته په‌رله‌مان.
s.m